گەنجێک لە شاری سنە خۆکوژی کردوە

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ئەمڕۆ ۱٦ی پوشپەڕی ۱۳۹٦ گەنجێکی ۳۱ ساڵان بە ناوی “ع.ع” لە شەقامی ژاندارمری شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵی خۆکوژی داوە .

سەرچاوەێیکی باوەرپێکراوە ڕایگەیاند ئەو گەنجە بە خواردنی جۆرێک حەب بە ناوی حەبی برنج خۆکوژی کردوە .

مەرگ بە خواردنی مادەی ژەهراوی ، ئازاری زۆرو خۆکوتانی لەگەڵە لە کاتێکدا هێشتا کەسەکە زیندویە جەستەی هەست بە برژان دەکات و تا سێ چوار کاتژمێر هەناسەدان و دڵی لە گەڕ دەخات .

پێویستە بگوترێت بە پێی ئەوەی ڕۆژانە خۆکوژییەکان چەند پاتەدەبنەوە ، پێویستە هەوڵی جدی و خێرا بکرێت بۆ پێشگیری لە خۆکوژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا . هەوڵی پێشگیری دەتوانێ نەجاتدەری زۆر یەک لەو کەسانە بێت و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی سەرەکیترین هۆی خۆکوژییەکانن .

لە ٥ مانگی یەکەمی ئەم ساڵی نوێی زایینیەدا بە پێی داتاکان ۲۹ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆکوژییان کردوە . کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: