بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە بڕواری۱۱ی پوشپەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، شارەوانی شاری دیواندەرە ئاوی خواردنەوەی گوندی گوڵانەی سەر بەو شارستانەی داخستوە و بۆ حەوتوێیک دەچێت گوندە ۲۰۰ ماڵەکەی گوڵانە لە کوێرەکانییەکانی گوندەکەی خۆیان کەڵک وەردەگرن .
بە پێی ڕاپۆرتەکە بڕینی ئاوی گوندی گوڵانە وەک نەریتێکی ساڵانەی لێهاتوە و لە وەرزی هاویندا کارەبەدەستان بە بیانوی بێ بنەما بە وتەی خۆیان بە مەبەستی سزادانی خەڵکی ئاوایی کە گۆێا ئیزن بە ڕێدارانی سازمانی ئاو نادرێت کونتوری ئاوەکان بخوێنێتەوە ، لە سەر چاوە وە ئاوەکە دەبڕن .
ئاوی خواردنەوەی گوندەکە کە لە شاری دیواندەرەوە بە پۆمپ هەناردەی ئەو دێیە دەکرێت بە لە گەڕ کەوتنی بە ئەنقەستی ئەو پۆمپی ئاوە لە هاویندا گوشارێکی زۆر دەکەوێتە سەر هاوڵاتیانی ئەو گوندە ئەمەش ناڕەزایی هاووڵاتیان و دەمەقاڵەی لە گەڵ بەرپرسان لێکەوتۆتەوە .
شایانی باسە ئاوایی گوڵانە سەر بە ناوچەی ساراڵی دیواندەرەیە لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
سەرجەم زیاتر لە ۱۰ ئاوایی لەو ناوچەیە لە هۆزی قاڵقاڵی پێکهاتوە و گوند گوڵانە ناوەندی ئەو هۆزەیە کە یەکێک لە هۆزە سەرەکییەکان ناوچەی ساراڵن . زۆر جاران بە پیلانی حکومەتەکان توشی کۆمەڵکوژی بونەتەوە و نەبەزیوی ئەم هۆزە ناچاری کردوون زۆربەیان پەرینەی ناوچەی شارەزور لە باشوری کوردستان بوون و مەزەندە دەکرێت ئەم هۆزە ۳۰هەزار کەس بن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- بانگهێشتی سەرلەنوێی (حاکم شه رع )ی کوردستان حەسەن ئەمینی بۆ دادگای تایبەتی روحانیت لەهەمەدان
- دوو کۆڵبەری دیکە لە سنووری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەر گوللە دران و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەستدا