دادگای مافی مروڤى ئەوروپا داوا لە تورکیا دەکات هۆکاری زیندانییکردنی پەرلەمانتارانی هەدەپە ڕوون بکاتەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا داوای لە حکومەتی تورکیا کردوە، سەبارەت بە هۆکارەکانی زیندانییکردنی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، وەڵامیان بداتەوە.

لە هەواڵێک کە ناوەندی رۆژنیوز لەوبارەوە بڵاوی کردۆتەوە، هاتووە که پیشتر، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، داوای لە دادگای ئەوروپا کردبوو، دۆسیەی پەرلەمانتارانی زیندانییکراوی هەدەپە بنرخێنێت، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ئەو داواکارییەی قبوڵ کرد و بڕیارەکەشی ڕاگەیاند و پارێزەر ڕەمەزان دەمیر، ئەمڕۆ بڕیاری دادگاکەی لە تویتێکدا ڕاگەیاند.

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاداوای لە حکومەتی تورکیا کرد، کە سەبارەت بە زیندانییکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆک و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و پەرەلەمانتارانی زیندانییکراوی دیکەی هەدەپە، وەڵام بداتەوە بە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان