سپای پاسدارانی ئێران گوندێکی سەردەشتی خۆمپارە باران کرد

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوڕدستان و بەسەرچاوە گرتنی ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، شەوی چوارشەممە، ٧ پووشپەڕ، هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، گوندی تییەتی ئەو شارەیان خۆمپارە باران کردووە و لە ئاکامی ئەم خۆمپارە بارانەدا ماڵی شارۆمەندێکی کورد بە تەواوی وێران بووە و چەند سەر ئەسپی کاسبکارانیش کوژراون.

تا ئێستا لە هۆکاری ئەم خۆمپارەبارانە و زەرەر و زیانە گیانییەکانی هیچ هەواڵێک لە بەر دەست دانییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان