۵۰کەس لەکرماشان دەسبەسەرکراون

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،دادستانی گشتی وشۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپارێزگای کرماشان بانگەشەدەکات کە”پاش هاتنەئارای ڕووداوی تیرۆریستی تاران،دەسبەسەری جۆراوجۆر لەم پارێزگایە لەم پێوەندییەدا جێبەجێ کراون بەچەشنێکە تابە ئەوڕۆ پترلە ۵۰کەسمان دەسبەسەرکردوون.

بەگوێرەی هەواڵەکە ،محەممەد حسێن سادقی نیوەڕۆی ئەوڕۆ دوشەممە ۵ی پووشپەڕی ۱۳۹۶ لەدانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا، کوتی بەپێی ماددەی۲۸۷ی یاسای سزاکانی ئیسلامی ئەوکەسانەی لەبەرانبەر بنەماکانی سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرهەڵدانی چەکدارانە دەکەن،گەندەڵی سەرزەوی (مفسدفی الارض)دێنە هەژمار.

ناوبراو ڕایشی گەیاند”پاش هاتنە ئارای ڕووداوەتیرۆریستییەکانی تاران ،دەسبەسەری ودۆزینەوە چەکوچۆڵی زۆر لەم بوارەدا جێبەجێ کراون بەچەشنێکە تائەوڕۆ پترلە۵۰کەس دەسبەسەرکراون وڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پاشهاتەکانیان بەئەنجام گەیشتووە.

ئەم بەرپرسە قەزاییە، زانیاری لەمەڕ وردەکارییەکانی ئەم دۆسیانە،ناونیشانی کەسەکان وتاوانەکانیانی نەخستەڕوو.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان