بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، گۆڤاری “اقتصاد انلاین” لە ڕاپۆرتێک دا ئاستی مامناوەندی خەواندنی پارەی لە بانکەکان بۆ هەر تاکێک ٨ میلیۆن تمەن ڕاگەیاندووە کە خەڵکی پارێزگاکانی تاران، ئیسفەهان، یەزد، فارس، دەوڵەمەندترین خەڵکی ئێرانن و خەڵکی پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان، کەهگیلویە و بۆیرئەحمەد، لوڕستان و کوردستان، لە فەقیرترینەکانن.
لەڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە بەشێوەی مامناوەند هاووڵاتیانی پارێزگای تاران ٥٨میلیۆن، ئیسفەهان و یەزد ۱۳میلیۆن، فارس ۱۱میلیۆن و قوم بە ۱۰میلیۆن تمەن بۆ هەر تاکێک زۆرترین پارەی نووستوویان لە بانکەکانە.
هەروەها هاتووە کە هاووڵاتیانی سیستان و بەلووچستان ۳میلیۆن، کەهگیلویە و لوڕستان و کوردستان بە ٤ میلیۆن تمەن بۆ هەر تاکێک کەمترین پارەیان لە بانکەکانە. هەر ئەو گۆڤارە ئاستی مامناوەندی پارەی هاووڵاتیانی هەموو ئێرانی ٨میلیۆن تمەن، ڕاگەیاندووە.
لەهەمان کاتدا بەشی پارێزگاکانی سنە، ئیلام، کرماشان و ئیلام لە پشکی بەڕێوەبەرایەتی پێکهێنانی باڵای ئەو جوغرافیا سیاسییە، تەنانەت یەک کەسیش نییە و لە بەرامبەردا پارێزگاکانی یەزد، سمنان و ئیسفەهان زۆرترین پشکیان بۆ تەرخان کراوە.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە کە لە ناوەندە بەڕێوەبەری و بە کردارکردنەکان لە هەموو ئێران دا زیاتر لە ۱۰هەزار کەس دامەزرێندراوە کە سنە بە ڕێژەی کەمتر لە۱% کە دەکاتە ٨۷ کەس کەمترین دامەزراندنی بۆکراوە.
هەر بەپێی ناوەندە حکوومییەکان و وتەی نوێنەرانی دەوڵەت لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێژەی بێکاری لە پارێزگای سنە لەنێوان ٤۰ بۆ ٦۰% ەڕاگەیێندراوە کە زیاتر لە پێشوو دەرخەری ئاستی هەڵاواردنی دەستهەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو ناوچانە دەردەخات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


