• Deutsch
  • English
  • فارسی
Skip to content
29.04.2026
هەواڵی نوێ
  • هەرێمی کوردستان؛ سێ کەس لە هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کامپی پەنابەرانی سیاسی گیانیان لەدەستدا
  • بەردەوامیی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر باشووری کوردستان؛ گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەک و برینداربوونی دووانی دیکە
  • توندکردنەوەی دەستبەسەرکردنە سەرەڕۆیانەکان لە ژێر سێبەری شەڕ و پچڕانی ئینتەرنێتدا
  • تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی بنەماڵەیەک لە سنە؛ هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا
  • بەردەوامیی هێرشە درۆنییەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر باشووری کوردستان؛ گیانبەختکردنی دوو پێشمەرگەی ڕێکخراوی خەبات
  • پەیڕەو و پڕۆگرام
  • پێوەندی
  • ئەندامەتی
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان

  • ماڵه‌وه‌
  • ڕێکخراوە
    • 19 ساڵ ک م م ک
    • پەیڕەو و پڕۆگرام
    • ئەندامان و کۆمیتەکان
    • ئەندامەتی
  • گرتن و زیندان
    • سیاسی
    • مەدەنی
      • چالاکی مافی مرۆڤ
      • ژینگەپارێز
    • رۆژنامەوان
    • چالاکی ئایینی
    • ئیتر
  • کۆڵبەران
    • کۆڵبەری کوژراو
    • کؤڵبەری بریندار
    • کاسبکار
  • ڕاپۆرت
    • مانگانە
    • ساڵانە
    • ڕاپۆرتی تایبەت
  • بانکی گیراوانی سیاسی و لەسێدارەدراو
    • بانکی لەسێدارەدراوان
      • سیاسیەکان
      • قەساس
      • مادە هۆشبەرەکان
      • ئیتر
    • بانکی گیراوانی سیاسی
      • سزاداروی سێدارە
      • سزادراو بە زیندان
  • تیرۆری دەوڵەتی
  • دۆکیومێنت/ گەواهیدان
    • گەواهیدان
    • دۆکیومێنت
  • ماڵەوە

ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی مارسی سالی ۲٠۱۷ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان

02.04.201704.09.2020
مافی مرۆڤی کوردستان هەر مانگ ڕاپۆرتی مانگانەی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەلایان کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆدەکاتەوە و بە بڵاو کراوەی فەرمی ڕایدەگەیەنێ.ڕاپۆرتی مانگی مارسی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە پەیوەندی لەگەل پێشێلکاری مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لە مانگی مارس دا هەروەها ئاگاداری پێشێلکاری بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوین،کە لەوێدا کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوازگەلی جۆربەجۆر مافی گشتی و تاکی کۆمەڵاگای پێشێل کردوە.
دەستبەسەرکردنی شارۆمەندان،چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە مانگەدا هەروا یەکێک لە پرسە بنەڕەتیەکانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە کوردستان بوو،کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران یەکێکی تر لە پرسە گرنگەکان بوو کە لەم مانگەدا قوربانی زۆری لێکەوتەوە.داخرانی ناوەندەکانی کار وەکوو کارگە و کارخانەکان،بێکاری و کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە پرسەکانی ترن کە کۆمەڵگای کوردستانی تووشی قەیران کردوە.پێشێلکاری مافی ژنان،خۆکوشتن و خۆسووتاندنی ژنان لەو پرسانەیە کە هەروەها داوێنگیری کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆتەوە وە لەم مانگەدا قوربانی زوری لێکەوتۆتەوە.
دەستبەسەرکردن و بەندکران
فەرزانە جەلالی چالاکی مەدەنی و پارێزەری مافی ژنان ڕۆژی 22 ی ڕەشەمەی ساڵی 1395ی هەتاوی، بە دانانی بارمتەی 300ملیۆن تومانی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
دووشەمە 7ی خاکەلێوەی ساڵی 1395ی هەتاوی دوو شارۆمەندی کوردی خەڵکی “بۆکان” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوگەلی “سەعید ڕەشیدزادە” 26 ساڵە و “ئامانج قەرە قوربانی ” 29 ساڵە,بە هۆکاری نادیار لە لایان هێزەکانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کران و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزران.
چالاکانی مەدەنی و کرێکاری دەستبەسەرکراوی،کورد لە شارەکانی کامیاران و سنە”ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لەدۆخی نادیاردا بەسەردەبەن ،لەچەن حەوتووی ڕابردوودا پاش دەستبەسەرکرانی چەن کەس لە چالاکانی کرێکاری و مەدەنی لە شارەکانی کامیاران وسنە لەلایان هێزەکانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکراون.
هێزەکانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە پەیوەندی لەگەل دەستبەسەرکردنە بەربڵاوەکان،لانی کەم 20 کەس دەستبەسەرکراون،کە هەندێک لەوان لە ئەندامانی ئەنجومەنی شار و دێهاتەکان و ڕێکخراوە ژینگەیەکانی ئەم شارەن.
ڕۆژی شەمە 28 ڕەشەمە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات شاری سنە بە بێ بوونی هیچ مۆڵەتێکی یاسایی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی دایکی “موحەمەد قەوامی” لە بلواری چەمران وە هاوکات لەگەل پشکنینی ناوماڵ،بە کەڵک وەرگرتن لە هەڕەشە و زەخت بنەماڵەی ناوبراویان تووشی ترس و تۆقان کردوە.
شەوی چوارشەمە25ی ڕەشەمە هێزە جل مەدەنیەکانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهاوکاری لەگەل کەسێک بەناو عەباس غوڵامی ناسراو بە عەباس لەک،هێرش دەکەنە سەر ماڵی “ئەفشین سوهراب زادە”بەندکراوی سیاسی کورد و پشکنینی ناوماڵ،بوونەتە هۆکاری بریندار بوونی سەری دایکی ئەم بەندکراوە کوردە .
کاتی دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی سەعید شێرزاد،بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرج پاش تێپەڕینی یەک ساڵ و نیو لە کاتی یەکەم دادگایی دیاریی کراوە.
پێنجشەمە 19ی ڕەشەمە هێزەکانی تابەتی بەندیخانەی ورمێ لەهێرش بۆ بەندی بەندکراوانی سیاسی وە پشکنین و تێکدانی سامانی بەندکراوان،دەست نووسراوەکانی سەعید سەنگەر کە یەکێک بەندکراوەکانی هەرەپێشووی کوردە لەم بەندیخانە ،لەگەل خۆیان بردوە ودەستیان بەسەردا گرتوە.
4ی ڕەشەمەی 1395ی هەتاوی چوار شارۆمەندی کوردی خەڵکی گوندی “گامیش گولی” سەربەناوچەی میاندواب،بە ناوەکانی ( کەیوان تەهازادە،میلاد عەبدی،هەڵمەت عەبدووڵاهی،سەعید سیاهی) کە ساڵی پار دەستبەسەر کرابوون هەر کام بە دانانی بارمتەی ماڵی بە شێوەی کاتی و مەرجی دیاری کراو ئازاد کراون،پاش پێکهێنانی دادگا و لە ئاکامی تێبینی دۆسیەکانیان لە لایان دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری 60 ساڵ بەندکرانیان لە بەندیخانەی میاندواب بەسەردا سەپێندرا .
دووشەمە16ی ڕەشەمەی 1395ی هەتاوی،دانیشتنی دادگای پێداچوونەوە عوسمان ئیسماعیلی و مەحموود ساڵحی لە لقی 4 بەڕێوە چوو.
مەحموود ساڵحی چالاکی کرێکاری کورد پاش 29 ساڵ دیسان ڕووبەڕووی  پرسیار و لێکۆلینەوە کرایەوە.
یەکشەمە 15 ڕەشەمە ،هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شەری سنە،چوونەتە شوێنی کاری دوو کەس بە ناوەکانی (موزەفەری ساڵح نیا)و (شەریف ساعێد پەنا) لە چالاکانی ڕێکخراوە کرێکاریەکان لە شاری سنە و پێیان ڕاگەیاندوون،کە مافی بەشداری لە هیچ چەشنە کۆبوونەوەیەکی کرێکاریان نیە.
یەکشەمە15ی ڕەشەمەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی (یۆسێف عەلیزادە 80 خەڵک خۆی ) وە هەروەها (ڕەمەزان سەبزی خەڵکی ماکۆ) کە بەتاوانی کوشتن لە بەندیخانەدان وە پێشتر سزای لە سێدارەدانیان پشت ڕاست کراوەتەوە،بۆ بەڕێوە چوونی سزاکەیان ڕاگوێزرانەتەوە بۆ ژووری تاکەی
تاکەکەسی لە بەندیخانەی ورمێ.
سێشەمە 24ی ڕەشەمە لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ چوار کەس بە ناوکانی (چەنگیز بادووزادە،عەبدولواحێد حامێدی،کەیوومەرس فریدان و ئەکرەم حەسەن زادە) لە دار دراون.
جومعە 13ی ڕەشەمەی 1395ی هەتاوی دو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەڕێوەچوونی سزای لە سێدارەدان لە بەندی 15ی بەندیخانەی ناوەندی بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزراون.
16ی ڕەشەمەی ئەمساڵ دوو بەندکراوی کورد کە بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوون ،لەسێدارەدران،ڕەمەزان سەبزی خەڵکی ماکۆ و یۆسێف عەلیزادە خەڵکی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تاوانی کوشتن سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو ،سزاکەیان ئەمڕۆ جێ بەجێ کرا.
کۆڵبەران
چوارشەمە 9ی خاکەلێوە لە ناوچەی ئالانی سەردەشت هێزەکانی بەناو هەنگی مەرزی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستڕێژی گولەیان لە کۆڵبەری کورد بە ناوی “ئۆمێد گەوهەری” 26 ساڵە و خێزاندار کرد و کەلەئاکامدا بە تووندی بریندار بوو.
چوارشەمە دوهەمین ڕۆژی ساڵی 1396ی هەتاوی،چوار کۆڵبەر بە هۆی داڕمان و هەرەسی بەفر لە دەوروبەری شاری خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانی خۆیان لەدەس دا.
سێشەمە 17ی ڕەشەمەی ساڵی 1395 لە ناوچەی سنووری” ئاواجیق” سەربە چاڵدۆران،هێزەکانی بە ناو سنوور پارێزی کۆماری ئیسلامی تەقەی ڕاستەوخۆ و دەستڕێژی گولەیان لە کۆڵبەرێکی کورد بەناوی (سەعید حەسەن وەش 28 ساڵە و خێزاندار و خاوەنی منداڵ و خەڵکی گوندی عەرەب کەندی) وە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی جومعە 27ی ڕەشەمەی ساڵی1395ی هەتاوی لە سنووری ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان هێزەکانی بەناو ئینتزامی جێگیر کراو لە گوندی گەڵاڵی سەربە شاری ماکۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووبە چەن کەس دەستڕێژی گولەیان کەلەئاکامدا شارۆمەندی کورد خەڵکی ناوچەی گەڵاڵی بەناو “قادر ئاسام ” و شارومەندێکی ئەفغانی کوژران.
کۆڵبەری کورد خەڵکی گوندی “دۆیسە” بە ناو و پێناسی” ناسر دەریایار “ڕۆژی 23ی ڕەشەمەی 1395ی هەتاوی لە ملەی “تەتە” لە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی سەرمای سەخت و باو و بۆررانی تووند گیانی لەدەست دا.
لە دەوروبەری شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی بەناو ئینتزامی کماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەرێک گیانی لەدەست دا.
دیرۆکی پێنجشەمە مانگی ڕەشەمە 12/12/1395ی هەتاوی هێزەکانی  ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری نەوسوود سەربە نۆدشە،ماشینێکیان دایە بەر دەستڕێژی گولە کە لە ئاکام بوە هۆی کوژرانی چەن کاسبکار.
کۆڵبەرێکی تەمەن 17ساڵەی کورد لە گەل چوار کۆڵبەری دیکە لە بەرزایەکانی کوێستانی ناوچەی سنووری “بێوران” سەربەشاری سەردەشت تووشی باو و بۆران و کڕێوە تووند بوون و بەهۆی سەرمای سەخت گیانی لەدەست دا.
کرێکاری
لە کاتی کار کرێکارێکی کورد لە نۆهەمی 6 بینایەک لە شەقامی ئازادی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.
جومعە 13ی ڕەشەمەی ئەمساڵ کەسێک لە خەڵکی گوندی زۆباران سەربە ناوچەی باجگیرانی قووچان لە نزیکی گوند تووشی گولەتۆپێکی نەتەقێندراو و بەجێماو لە تاقی کاریە سەربازیەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بوو کە بەهۆی تەقینەوەی گولەتۆپەکەوە و بەقورسی بریندار بوونی ناوبراو گیانی لە دەست دا.
باکووری کوردستان
نوێنەرانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان،سەلاحەدین دێمیرتاش هاوسەرۆکی ئەم پارتە،سەباحەت توونجەل هاوسەرۆکی پارتی ناوچەی دیمۆکراتیکی گەلان و عەبدوڵا زەیدان نوێنەری پارتی ناوبراو کە لەبەندیخانەدان،لەناڕەزایەتی بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دەستیان داوە مانگرتان لە خواردن.
دادگای تاوانە قورسەکانی تورکیا لە دیاربەکر(ئامەد) باکووری کوردستان کامران یۆکسەک هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیمۆکراسی( د.ب.پD.B.P)یان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ڕێکخراوە نافەرمی و نایاسایەکان بە 8 ساڵ و 9مانگ سزای بەندکران سزا دا. هەروەها
 هەمان دادگا لە باکووری کوردستان دوێنێ 28ی مارس بە دۆسیەی پەیوەندی دار بە( کەجەکە) کە لەساڵی 2009 دەستی پێ کردبوو کۆتایی پێ هێنا و 99 کەس سیاسەتمەداری کوردی لە کۆی گشتی بە 1 هەزار و 109 ساڵ و 10 مانگ و 22 ڕۆژ بەندکران سزا دا.
بەندکراوانی شاری ماردین کە پێشتر 8 کەسیان بە شێوەی سەرەیی مانگرتنیان دەست پێ کردبوو ئەمڕۆ 40 کەسی دیکە لە بەندکراوان پەیوەست بوون بە ڕیزی مانگرتوان.
دادگای تورکیا لە شاری نوسەیبین باکووری کوردستان،بۆ هونەرمەندی کورد زارا دۆغان سزای 3ساڵ بەندکران دەرچوو ڕاپۆرتەکە بریتیە لەوەیە کە زارا دۆغان بە تۆمەتی کێشانی وێنەی وێرانەکانی شارەکانی باکووری کوردستان کەوتۆتە بەندیخانەوە.
ڕۆژی 21ی مارسی 2017ی زایینی کەهاوکات بوو لەگەل یەکەم ڕۆژی نەورۆز لە شاری ئامەد، پیاوێکی گەنج  بەناوی کەماڵ کورکوت خەڵکی شاری مەلاتیە کە بۆ بەشداری لە شایی جێژنی نەورۆز ڕۆشتبوو لەلایان هێزە سەربازیەکانی تورکیاوە کوژرا.
17ی مارسی 2017 گەنجێکی 17 ساڵەی کورد بە تەقەی گولەی  هێزە سەربازیەکانی تورکیا گیانی لەدەس دا.
تاوانە
 مرۆڤیەکان کە هەر ڕۆژە لە باکووری کوردستان بەڕێوە دەچێ قڕ کردنی نەتەوەیەکە.
لە 18 مانگی ڕابردوو لە باکووری کوردستان2 هەزار کەس کوژراو و 355 هەزار کەس ئاوارە و1800 بینا بە تەواوی تێکدراون کە لە لایان هێزەکانی سوپاس تورکیا کراون.
10ی مارسی 2017 زایینی هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لقی سیرت بەناوی عەبدوڵا چەتین لە شاری سیرت باکووری کوردستان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکرا.
بێکاری و کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان
هاتنی حەسەن ڕۆحانی بۆ پارێزگای سنە لەکاتێکدایە کە کێشەی بێکاری ئەم پارێزگایە زیاتر لە 50% لەسەدی تێپەڕاندوە.
بانترین نرخی بێکاری بە پێی لێکۆلینەوەکان لە پارێزگاکانی کرماشان 24.4% وە پارێزگای سنە 20.5% لەخۆ گرتوە.
داڕمانی کۆمەڵایەتی/16000هەزار جیابوونەوە(تەڵاق)بۆمەلەرزەیەکی بێ دەنگ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
19ی مانگی ڕەشەمە کارمەندانی ڕاهێنان و پەروەردە(ئیدارەی ئامووزش و پەروەرش) و هەروها خانەنشینکراوانی ئەم ئیدارە لە هەمبەر دۆخی نالەباری لەچوار چێوەی مافەکانی خۆیان دەستیان دایە ناڕەزایەتی کە لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە لەشاری مەریوان زیاتر لە 300,لە شاری سنە نزیکی 500,لەشاری سەقز زیاتر لە 300وە لە کرماشان زیاتر لە 600 کەس لە کارمەندان و مامۆستیان و هەروەها خانەنشینکراوانی ئەم ئیدارە لە بەردەم ئیدارەی ئامووزش و پەروەرشی ئەم شارانەدا دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی.
ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ئێران
ڕۆژی جومعە 4 خاکەلێوە ساڵی 1396ی هەتاوی بە پێچەوانەی خواستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕکخراوی  نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتوەکان  بە دنگی ئەرێ ئەرکی ڕاپۆرتێر و چاودێری مافی مرۆڤی ئێرانی دووپات کردەوە.
ڕاپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە سەر ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کردەوە.ڕاپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکترتوەکان ڕۆژی دووشەمە ڕاپۆرتێکی لە پەیوەندی لەگەل پرسی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاو وە لە سەر دۆخی و هەل و مەرجی نالەباری بەندیخانەکان و ئاستی مترسی داری لەسێدارەدانەکان لە کوردستان هەستی نیگەرانی خۆی لەم دۆخە ڕاگەیاند، لەم  ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە نیوەی بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی لە ئێران کوردن.
مافی کولتووری و کومەڵایەتی
لە شارە گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر جۆرە بەڕێوەچوونێکی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز بڤە کرا .وە ئەمە لە  حاڵێکدایە لەگەل کۆبوونەوەی هێزی جیاوازی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاستی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،کەش و هەوایەکی سەربازی خوڵقێندراوە.
لە پەیوەندی لەگەل پرۆگرامێکی تێلێڤیزیۆنی کە لە  کاناڵی 2 دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیرۆکی 1396ی هەتاوی بڵاو کرایەوە لەوێدا بە داب و نەریتی نەتەوەی کورد بێ ڕێزی کراوە.
لە شاری برووجێرد پارێزگای لوڕستان لە ڕوژهەڵاتی کوردستان ماوەی 3 ڕۆژە کە زبڵ و خاشاکی ئەم شارە بە هۆی دەست لە کار کێشانی کرێکارانی شارەداری کۆنەکرانەتەوە،خەڵکیش ناڕازین بەم دۆخە.
کچە خوێندکاری پۆلی 3ی سەرەتایی بە ناوی نارین منداڵی کامیل خەڵکی گوندی کەڕاوا سەر بە شاری سەوڵاوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نزیک بە دوو مانگ پێش بە هۆی لێدانی فیزیکی یان جەستەیی تووشی خوێنبەربوونی لووت بوو.
ڕۆژنامەوانان
مردنی ڕۆژنامەوانی کورد نۆژیان ئەرهان بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژنامەوانی کورد تووبا ئەکیلماز ناسراو بە نۆژیان ئەرهان کە لە پەیوەندی لە گەل هێرشی پێشمەرگەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق (باشووری کوردستان) لە ڕۆژی 3ی مارس 2017ی زایینی بۆ خانەسوور بریندار کرا و لە ئاکام گیانی لەدەست دا.
خۆکوشتن
22ی ڕەشەمەی 1395ی هەتاوی ،کوڕێکی تەمەن 18 ساڵ بەناوی ئاراس ئیل بەیگی لە شاری مەریوان لە ڕێگای خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕوژی 21ڕەشەمەی 1395هەتاوی کوڕێکی 18ساڵ تەمەن بەناوی شادمان ئیبراهیمی کوڕی موحەمەد ئیبراهیمی خەڵکی گوندی تەخت زەنگی سەربەشاری کامیاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چەکی تاپڕ کۆتایی زە ژیانی خۆیی هێنا.
کچێکی 17 ساڵەی کورد بە ناوی شیوا پژدەم خەڵکی سارۆ قامیش سەر بە بۆکان بە هۆی ناڕەزایتی باوکی لەگەل درێژەدان بە خوێندنی ئەو لە ڕێگای خواردنی قورس کۆتایی به ژیانی خۆیی هێنا.
10ی ڕەشەمەی 1395ی هەتاوی لاوێکی تەمەن 20 ساڵ بەناوی سرووش مەعرێفەت لە کۆڵانی سەرقەبران لە شاری سەقز لە ڕوژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگای خۆ هەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا
ژینگە
درووست کردنی پاڵاوگەی نەوت لە لایان ڕژیمی کوماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان ،خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری مەریوانی ناچار بەوە کرد کە دەس بدەنە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی .
مینمەترسی تەقینەوەی مین لە 706250 دۆنم لە زەوی و زارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەوانی تر
مەترسی گەڕانەوەی پەنابەری سیاسی کورد لە فەنلاند بۆ ژێر دەسەی کوماری ئیسلامی ئێران
پێشێلکاری بەربڵاوی مافی مروڤ لەلایان کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر جار لەگەل پەرچەکردار و ناڕەزایەەی ڕێکخراوەکانی نێونەتەوەیی ڕوبەڕوو بۆتەوە.ڕکخراوی نەتەوەکان و یەکیەتی ئەورووپا هەرکامە و چەندین جار ڕاپۆرتی چڕ و پڕیان لە سەر دۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاو کردۆتەوە و ڕایانگەیاندوە بەڵام تا هەنووکەش هیچ ڕەنگدانەوەیەک لە بواری کرداری بە دی نەکراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەگەل دەربڕینی لایەنی نیگەرانی خۆیی لە دۆخی نالەباری مافی مرۆڤ و پرسی بەربڵاوی لەسێدارە دان و کوشتنی کۆڵبەران و بەندکردن و سزا قورسەکان داوا لە کۆمەڵگای جیهانی دەکات ،پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بخرێتە بەر دیدە و ڕۆژەفەوە  و گرنگی پێ بدرێت و نەکرێتە قوربانی پەیوەندی و بەرژەوەندە سیاسیەکان
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
  • ← Previous حوکمی ۳ساڵ زیندان بۆنووسەرێکی کورد لەورمێ
  • ۵۰کەس لە کرێکارانی ناوەندی “پیترۆشیمی مەهاباد”لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ،لەئاسانەی دەرکردندان Next →
Share This Post:

ڕاپۆڕتی گشتی ساڵانهView All

ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤی ساڵی<br>٢٠٢٤

ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤی ساڵی
٢٠٢٤

01.01.202501.01.2025

‎ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤی ساڵی٢٠٢٤، له ڕۆژهەڵاتی کوردستان له لایەن ڕژێمی ئێرانەوە، بە‎هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و

ڕاپۆرت و ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٢زایینی پەیوەست بە خۆکوژی منداڵان لە کوردستان

ڕاپۆرت و ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٢زایینی پەیوەست بە خۆکوژی منداڵان لە کوردستان

31.12.202231.12.2022
  • Popular
  • Recent
کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت ئاکارێکی نامرۆڤانە بوو کە تا ئێستاکەش قووربانی لێدەکەوێتەوە

کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت ئاکارێکی نامرۆڤانە بوو کە تا ئێستاکەش قووربانی لێدەکەوێتەوە

28.06.202030.06.2020
راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی ئاگوستی ٢٠١٩

راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی ئاگوستی ٢٠١٩

03.09.201904.09.2020
رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، هاوکات پێشێلکاری ڕادەبەدەری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن ئێرانەوە

رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، هاوکات پێشێلکاری ڕادەبەدەری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن ئێرانەوە

10.12.201904.09.2020
ڕاپۆرتی پێشێلکاریە ماف مرۆڤیەکانی مانگی مارسی ٢٠٢١ رۆژهەڵاتی کوردستان

ڕاپۆرتی پێشێلکاریە ماف مرۆڤیەکانی مانگی مارسی ٢٠٢١ رۆژهەڵاتی کوردستان

01.04.202101.04.2021
هەرێمی کوردستان؛ سێ کەس لە هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کامپی پەنابەرانی سیاسی گیانیان لەدەستدا

هەرێمی کوردستان؛ سێ کەس لە هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کامپی پەنابەرانی سیاسی گیانیان لەدەستدا

19.04.202619.04.2026
بەردەوامیی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر باشووری کوردستان؛ گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەک و برینداربوونی دووانی دیکە

بەردەوامیی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر باشووری کوردستان؛ گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەک و برینداربوونی دووانی دیکە

16.04.202616.04.2026
توندکردنەوەی دەستبەسەرکردنە سەرەڕۆیانەکان لە ژێر سێبەری شەڕ و پچڕانی ئینتەرنێتدا

توندکردنەوەی دەستبەسەرکردنە سەرەڕۆیانەکان لە ژێر سێبەری شەڕ و پچڕانی ئینتەرنێتدا

16.04.202616.04.2026
تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی بنەماڵەیەک لە سنە؛ هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی بنەماڵەیەک لە سنە؛ هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

01.04.202601.04.2026

ئیتر

مەترسی مینە شاراوەکان بەهۆی لافاوەوە و هاتنیان بۆ شوێنی هاتووچۆی خەڵک

مەترسی مینە شاراوەکان بەهۆی لافاوەوە و هاتنیان بۆ شوێنی هاتووچۆی خەڵک

28.03.201928.03.2019
درێژەی دەسبەسەری نوێنەرکان کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە

درێژەی دەسبەسەری نوێنەرکان کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە

10.03.2017
ڕەخنەی توندی پارێزگاری کۆماری ئیسلامی بۆ ســنە لەشێوازی تەرخانکردنی پشکی ئاوی ئەو پارێزگایە

ڕەخنەی توندی پارێزگاری کۆماری ئیسلامی بۆ ســنە لەشێوازی تەرخانکردنی پشکی ئاوی ئەو پارێزگایە

17.05.201817.05.2018
دەرکردنی حوکمی زیندان بۆ ٣ چالاکی کرێکاری لە سنە

دەرکردنی حوکمی زیندان بۆ ٣ چالاکی کرێکاری لە سنە

18.07.202318.07.2023
دەستبەسەر سەرلەنوێی ئارام فەتحی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دەستبەسەر سەرلەنوێی ئارام فەتحی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

17.06.202117.06.2021
https://www.kmmk.info/en/

  • یارمەتی ماڵییەکان بۆ ئەو ژماره حیسێبە بەڕێ کەن
    • Bank: Sparkasse Göttingen | Kurdistan Human Rights Association (KMMK) e.V
    • IBAN:DE37260500010056092380
    • Göttingen | Niedersachsen | Germany
    • Phone: (0049) 00000
    • Fax: (0049) 000-000
    • Email: info@kmmk.info
    • Website: www.kmmk.info

    مافی پاراستنی کۆپی ڕایت بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پارێزراوە.

    Read Next

    کێشە و نەهامەتیەکانی ژنان بۆ دەرهێنانی بژیوی ژیان

    15.04.201604.09.2020

    مەترسی سێدارە؛ ڕاپۆرتێک لەسەر مەحیەدین ئیبراهیمی زیندانی مەحکووم بە ئێعدام

    09.02.202004.09.2020