بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پارێزگاری دەستنیشانکراوی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای سنە بە هاووڵاتیانی ئەم گووندەی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر لەوەڕگاکانی گووندی بەهارلوو نەفرۆشن بەکانگای زێڕ، پێش بەهاتنی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو گووندە دەگرن.
دۆخی ئاوی پیسکراوی ئەم گووندانە بەهۆی شوشتنەوەی بەردەکانی ئەم کانگایە بەئارسنیک پیس کراوە و بۆ خواردنەوە نابێت و گووندەکانی ئەو دەڤەرەی تووشی کێشەی زۆر کردووە. کێشەگەلی وەکوو پیس بوونی ئاوەکانی بن زەوی وسەرزەوی، وشکبوونی مەزراکان ودارە بەرەکان، کە بۆتە هۆی بێکاری و تێکشکانی ئابووری ودەسخەرۆیی وەرزێران و ئاژەڵدارانی ئەم ناوچەیە و هەروەها بەهۆی تەقینەوەکان بەمەبەستی دەسپێڕاگەیشتنی هەرچی زێدەتری ماددەی سەرەتایی کانزایی، ماڵی زۆربەی گوندنشینان درزی تێکەوتووە.
کانگای زێڕی سارگوونی لەشاری قوروە ،لەلایەن کۆمپانیای (زرکوە) کە ۷۰٪ی ئەم کۆمپانیایە لەلایەن ووڵاتی قەزاقستان و۳۰٪ی لەلایەن کۆمپانیایەکی ئێرانی بەڕێوە دەچێ.
لەم کانگایە جگە لەزێڕ، زێو و جیوەیش بوونی هەیە. خەزێنەی کانگای زێڕی” زرکوە” ۴/۵ملیۆن تەنە، کەبەپێی کوتەی کارناسان ۱۸تەن زێڕی ڕووتی هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان