کەمتر لە یەک لە سەدی دامەزرێنراوە دەوڵەتیەکان لە ئێران بۆ  پارێزگای سنە تەرخان کرا!

بە پێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە تەنیا 87 کەس لە 10 هەزار کەس لە دام و دەزگا کارگێڕیەکان بە شارۆمەندانی پارێزگای سنە گەیشتووە لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە پشکی پارێزگای سنە لە دامەزرێنراوە کارێگێڕیە حکومیەکان بە شارۆمەندانی پارێزگای سنە گەیشتوە؛ هەر لەم ڕاپۆرتەدا بڕیارە زیاتر لە 10 هەزار کەس دابمەرزێندرێن کە کەمتر لە یەک لە سەدی پشکی بەر پارێزگای سنە کەوتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕێژەی بێکاری لە پارێزگای سنە لە سەر بنەمای ژمێریارییە حکوومییەکان و وتەی نوێنەری حکوومەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوانی 40 بۆ 60 لە سەدی ڕاگەیەندراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا به پێی وتەی  موحەمەدی دەرەوەزمی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پیشەسازی و بەرهەمهێنان و کانزا و تیجارەتی پارێزگای سنە دەتوانرێ ئاماژە بەوە بکرێت کە کوتوویەتی : 1031مۆڵەتی درووست کردن و بەرهەمهێنانی  یەکەی پیشەسازی پارێزگا بوونی هەیە،کە لەم بڕەدا 143 مۆڵەت پەیوەندی بەو یەکانەوە هەیە کە لە پێداویستی و کەل و پەلی بیناسازی و ڕۆڵی بەرهەم هێناندا نیە.و157یەکەی سازکراو بێبەرین لە پێداویستییەکانی بەرهەمهێنان.

پێویست بە بیرهێنانەوەیە کە 27 جۆزەردانی ساڵی 1396 هەتاوی  هەموو ماشینە بارهەڵگرەکانی تاکە کۆمپانی گەورەی خورشید زرێبار لە  پارێزگای سنە ،کە بەرهەم هێنەری خواردنەوەی ئیستەک( ISTAK)ە ، بە ئەمر و بڕیاری ئیدارەی تەعزیراتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەراسەری ئێراندا ڕاگیراوە،وە کرێکارەکانی ئەم کۆمپانیا بێکار بوونە ولە لایەکی ترەوە زۆرێک لە خەڵکانی دانیشتووی (ئاق دەر سەروو)-(ئاق دەرەی خوارو) وە -(ئاق دەرەی ناوەڕاست) کە لە پەنای کانزایی ئاڵتوونی ئاق دەرە دەژین ماوەی 20 ڕۆژ بوو کە لە ناڕەزیەتی بە بێکاری و بە کارنەگرتنیان لەو کانزایەدا دەستیان دایە مانگرتن و کۆبوونەوەی هێمنانە دژ بەو دۆخە،کە ڕۆژی پێنج شەمە 25 جۆزەردانی ساڵی 1396 هەتاوی هێرش کرایە سەر خەڵکی ناڕازی ئاق دەرەی شاری تیکاب سەر بە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها ژمارەیەک لە شارۆمەندان کە بووە هۆی بریندار بوونی چەن ژن و دەستبەسەرکردنی چەندد شارۆمەندی ئەودەڤەرە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان