بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی تۆڕی هەواڵگری هێرانا ،زیندانیانی سیاسی” سەید سامی حوسێنی ” ۆ “جەمنڵ الدین محەممەدی” نویەمین ساڵی زیندانی خۆی لە زیندانی قەزوین تێدەپەڕێنن.
ئەم دوو زیندانییە کەلە۹ ساڵی بەرێوە بەبێ پشوو لەزینداندان ،لەساڵی ۱۳۹۴ دوور خرانەوە بۆ زیندانی قەزوین وبنەماڵەکانیان بەهۆی دووری ڕێگە بۆ چاۆپێکەوتن لەگەڵ کێشە و گرفتی جۆراوجۆر دەستەو یەخەن.
سامی حسێنی و جەماالدین محەممەدی لە۱۵ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۸۷ لەنێزیکی تنزە شاری سەڵماس لەسەیتەرەیەکدا(گلوگاە شیرازی) دەسبەستر کران،تۆمەتی ئەوان ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکان وچاندنی بۆمب لە گوجدی حاجی جفانی سەڵماس ناوزەد کراۆە بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەی تێرو تەسەل وتەنیا بەپێی زانیاری دادوەر،لەدادسەرای شاری خۆی تاوانیان بۆپشتڕاست کراوەتەوە وهەردووکیان لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران بەئێعدام مەحکووم کراون.کەدواتر لە پێداچونەوەیەکەی دووپاتەوە ،حوکمەکەیان داشکا بۆ ۱۰ساڵ زیندانی تەعزیری ودوور خستنەوە لەزێدی خۆیان.
جێگەی باسە کەئەشکەنجە جەستەیی ئەم دوو زیندانییە وەکوو ( هەڵواسین بەپەت لەڕێی مەچەکەوە،لێدانی ڕاستەوخۆ بەکارەبا،وچێکردنی ئاڵۆزی وناجێگیری سیستەمی عەسەبی بەدەرخوارد دانی حەبی گوماناوی ولێدان وسوکایەتی بەردەوام)لە گرتووخانەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ساڵماس تائاستێک بووە کەبەرپرسانی زیندان وەریان ناگرن وئەوان لە پاییزی ساڵی۱۳۹۴دوور خرانەوە بۆزیندانی قەزوین.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان