گیان لەدەستدانی ڕۆژنامە نووسێکی کورد بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چێنراو لەشاری مووسڵ

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی تۆڕی هەواڵگری ڕۆژ نیووز ڕۆژنامە نووسێکی کورد کە کاری وەرگێڕانی بۆ تیمێکی ڕۆژنامەوانی فەڕەنسی دەکرد، لەشاری مووسڵ لەباشووری کوردستان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو گیانی لەدەست دا وسێ ڕۆژنامەوانی دیکە بریندار بوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەوڕۆ ۲۹ی جۆزەردانی ۱۳۹۶ی هەتاوی لەکاتی ڕووماڵکردنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەشێک لەگەڕەکەکانی شاری مووسڵ بۆمبێکی چێنراو بەتیمێکی ڕۆژنامەوانی فەڕەنسی تەقییەوە وبەوهۆیە ڕۆژنامەنووسێکی کورد بەنای “بەختیار عه بدولا حەداد”گیانی لەدەستدا وسێ ڕۆنامەنووسی فەڕەنسی بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیووز، ڕۆژنامەنووسەکان وتەرمی ڕۆژنامەنووس بەختیار عەبدوڵا حەداد لەئێستادا لە یەکێک نەخۆشخانە سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمریکایە لەناحیەی گەیارە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان