بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پێی کوتەی بەڕێوەبەرانی سیتەمی پەروەردەی شاری دێولان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە گەڵ هەواڵنێری تسنیم وتووێژی کردبو ، کوتویەتی ؛
کە لە ئێستادا قوتابیانی گوندکانی ئەم دەڤەرە لە کانێکسدا وانەیان پێ دەگوترێتەوە. “ساڵح نادری ” لە کۆبوونەوەی شۆرای پەروەردەدا کوتویەتی کە ٦ گوندی سەر بە شاری دێوڵان قوتابخانەیان نیە و چاوەڕوانی ئەو دەکرێت کە ئاوڕێک لە کێشە و گرفتی قوتابیانی ئەو گوندانە بدرێتەوە.
ئەم بەرپرسەی دەسەڵات کوتویەتی کە شاری دێولان کۆنی و نەبوونی شوێنوڕێگای پێویست بۆ خویندن کێشەی سەرەکی بۆ ساز کردوە و کێشەی سەرەکی سیستەمی پەروەردەی ئەم شارە کۆنی لە سەداسەدی قوتابخانەکانین.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە زۆربەی قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێگاوڕێگای پێویستیان بۆ خویندن و وەرزش و… قوتابیان نیە و ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرەڕای بانگەوازیگەلی جیاواز و زۆری شارۆمەندانی بەڵام تا ئێستا هیچ کارێک بۆ چاکسازی ئەو دۆخە لە لایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئەنجام نەگەیشتوە و هەر بەو شێوەی کە ئاگادارین قوتابیانی گوندی “شیناوێ” سەر بە شاری پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە چەند ساڵ پێش بە هۆی ناستاندارد بوونی سیستەمی گەرمای قوتابخانەکەوە ئاگریان تێبەردەبێت و سەرەڕای دوورکەوتنەوەی ئەو منداڵانە لە خوێندن و سووتانی ئەو منداڵانە لە ئاگردا مخابن تا ئێستا چارەسەری پزیشکیان بۆ نەکراوە و چەند ساڵە چاوەڕوانی چارەسەرین پزیشکین.
کۆمەڵەی مافی مرۆفی کوردستان


