بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی۹ مرۆڤی کوردستان، پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ۲٥ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هێرش کردن سەر دانیشتوانی ناڕازیی گوندی “ئاق دەرە” لە شاری تیکابی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پارێزگای ورمێ ، ئەژمارێک لە شارۆمەندانی بۆ نموونە چەند ژنێک بریندار بوون و چەند کەسێکیش دەستبەسەر کران .
بە پێی ڕاپۆرتێکی هەواڵنێری مۆکریان نیوز، بەشێک لە خەڵکانی گوندەکانی” ئاق دەرەی سەروو و ناوین” دژی بێکاری و پێنەدانی ئیش لە کانزای ئاڵتونی ئاق دەرە ماوەی بیست ڕۆژە دەستیان داوەتە کۆبوونەوەی ناڕەزایی بە شێوەیەکی هێمنانە .
گوندنشینێکی ئاقدەرە دەڵێت ” ئەم کانزا لە لەوەڕگەکانی گوندەکەی ئێمەدا جێگای گرتوە . بەڵام زۆربەی کرێکارانی ئەم کانزا لە شوێنگەلی دیکەوە هاوریاون و تەنها چەند کەسێک لە گوندی ئێمە لەم کانزاییەدا کار دەکەن و ئەویش بە پێی گەرێبەستگەلی وەرزی . ”
لە درێژەدا ئەم شارۆمەندە دەڵێت :” ئێمە دژ بە بێکاری لە ڕادەبەدەر ، لە ناوبردنی لەوەڕگەکانمان و گەرێبەستگەلی وەرزی ، دەستمان داوەتە مانگرتن ، مانگرتنی ئێمە هێمنانە و ماف خوازانەیە . لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەند کەسێکی ئێمە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات سپا کراوە و هەڕەشەیان لێ کراوە کە لە ئەگەری درێژەدان بە ناڕەزایی و مانگرتندا بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی سەقامگری نەتەوەیی سزا دەدرێن”
هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە مانگرتنی ئاشتیخوازانە کرێکاران زۆر و گوشاریان پتر کرد.
پاش ئەم ڕووداوە چەند کەسێکی خەڵکی ئەم گوندانە لە لایەن هێزەکانی دەسەڵاتەوە دەستبەسەر کراون . هندێک لە دەستبەسەرکراوان پاش لێپرسینەوە و واژۆ کردنی بڵێننامە ئازاد کراون .
شایانی باسە ساڵای ڕابردوو ۱۷کرێکاری کودی کانزای ئاڵتونی”ئاق دەرە” کە لە گوندنشینان بوون لە پڕۆسە دوو مەڵەفی قەزاییدا کە بە شێوازی جوداجودا دژی ئاوان تۆمار کرابوو ، لە لقی ۱۰۱ دادگای سزایی کۆماری ئیسلامی ئێران و لقی ۱۰ دادگای پێداچوونەوەی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو.
تۆمەتباران بە زیندان و دانی پارە و قامچی لێدان سزا دران کە لە کۆتایدا بە لێبردویی سکاڵاکەر و کەڵک وەرگرتن لە بخششی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران زیندانی هەموو کرێکاران سڕیایەوە و سزای دانی بڕی پارەی و لێدانی قامچی لە مەڕ هەر کام لە تۆمەتباران جێبەجێ کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان