سنووری خۆتان بناسن” بیرێزی بە نەتەوەی کوردتان لێ قەبوول ناکەین 

بۆ کۆمەڵانی گەلی کوردستان

هەر وەک ئاگادارین ڕۆژی ۱۷ی جۆزەردان لە سناریوێیکدا ، لە لایان  توندئاژۆ ئایینەکانەوە   تەقە و تەقینەوە لە ناو پارلمانی ئیران و گۆری خومەینی ئەنجام درا کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو خولێکی  نوێی لە پلانەکانی دژی گەلی کورد هێنایە سەر شانۆ .

دیارە لەو هەلو مەرجەدا کە کۆماری ئیسلامی تەنگاو بووە و سەرکەوتنەکانی کورد لە ڕۆژاوای کوردستان  و بڕیاری ڕفراندۆم لە باشووری کوردستان و نزیک بونەوەی لە مافی چارەی خۆنووسین کە مافێکی دیاریکراوی جاڕنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤە،  لەوپارچەیەی کوردستاندا   بۆ سیستمی وەلایەت فەقێ  قورت نادرێت و ڕق  سەرو دڵی گرتوون  و بۆ ڕەش کردنی گەلی کورد و کۆدەنگێکی ناوخۆیی دژی نەتەوەی کورد  پلانی قڕێژیان  هێناوەتە ئاراوەو بۆ ڕەشکردنی کلتور و ڕەسەنایەتی گەلی کورد و پەردەپۆش کردنی تیرۆر و پێشێکاریەکانی مافی نەتەوەکانی تری ئێران و کوردیش یەک لەوان ،  لە ڕێگەی ڕاگەیاندن و  کاناڵە جۆراوجۆرەکانەوە لە هەوڵی  پێک هینانی بەسیجێکی سەرکوت گەری نوێیە بو ئەگەری شۆڕشی بەرفراوانی گەلی کورد لە روژهەڵاتدا.

و هەر وەها لە لایەکی دیکەوە  و دوو بەرەکی نانەوش لە ناوگەلی کوردا لە ڕۆژهەڵاتدا ،  چونکە ئێمەی کورد  وەک ئایین  و مەزهەب جگە لە سونە بەشێکی هەرە زۆرمان شێعەیە و  هەر وەها ئاینی تریشمان هەیە و ئەوی جیگای شانازی گەلی کوردە  هەردەم پێکەوە ژیانمان کردوە و خزمامەتیشمان لە ناو یەکتردا هەبووە و هەیە ، چونکە وەک دەزانن کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵادا کێشەی نەتەوایەتیە نەک کێشەی  ئاینی و مەزهەبی .

با کۆماری ئیسلامی  و حکومەتە سەردەستەکانی ئەو  وڵاتە داگیرکەرانەی کوردستان   کە کیانیان لە سەر خاکی کورد بنیاد ناوە و ناسنامەی نەتەوەێیشمانیان ون کردووە ، بزانن گەر بەناوی جۆراو جۆر و بە بیانووی یەکپارچەیی خاکی ئێران  گەر دەتانەوێت کەرامەتی نەتەوەیی گەلی کورد  بشکێنن و بە پروپاگەندای قیزەون دەستی  تیرۆری و دزێوی خۆیان بە سەر گەلی کورددا  بسڕنەوە و لێتانی قەبووڵ ناکەین.

ئێمە وێڕای مەحکوم کردنی ئەو هێرشە ناڕاوایانە کە لەم دوایانەدا کراوەتەوە سەر کەرامەتی نەتەوەییمان بە بیانووی ئەو کردەوە قێزونەی داعشی ئێران و شامەوە  لە تاران و گۆڕەکەی خومەینی  کە تێیدا  تیرۆری کەرامەتی نەتەوەییمان  لەلایەن تاقمێک مێدیای حکوومییەوە پەرەی سەندووە و سنووریان بەزاندووە ،  داواکارین لە گەلی کورد و ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکان و  سەرجەم  ناوەندە مەدەنییەکان  ، پێکڕا  و بە یەک دەنگ هاواری مرۆڤایەتیمان هەڵبڕین و هەستین بە بەرگری لەکەرامەت و مێژوی نەتەوەی کورد و ئەو پلانەی داگیرکەران پووچەڵ کەینەوە کە دەیانەوێت  ، زێد و نیشتمانمان  لە چنگ دەربێنن و مێژوی پاکمان بشێوێنن.