بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوایی تێپەربوونی دوو مانگ بەسەر هاتنی سێڵاو کە رێگا و بانەکانی شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستانی وێران کرد، تا ئێستا هیچ هەوڵێک بۆ نوێژن کردنەوەیان نەدراوە، هاتنی باران و توانەوەی بەفر هاتنی سێڵاوی بەدوایی خۆیی دا هێنابوو. جیالەوە پردەکانی گواستنەوە و هات و چۆ وێران ببوون، پردگەلێ کە تەنیا رێگایی بەستنەوەی گوندنشینانە بەو گەورەشارەی رۆژهەڵاتی کوردستان. گرنگترینیان پردی گولستانە لە ناوچەی مێرگەوەره کە شارەدێی زێوێ و سیلوانا بەیەک دەبەستێتەوە و هەروا بە خراپی بەجێ ماوەو خەڵکیش بەناچار هێشتا کەڵکی لێ وەردەگرن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، پردی گولستانە ناتوانرێ نوێژن بکرێتەوە و رێژەی خراپیەکەی زۆرە و بۆ سازکردنی پردێکی هاوشێوە پێویست بە بودجەی زۆرە، بەڵام کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران پشتگوێیان خستوە و هیچ بودجەیێکیان بۆ نەبریوەتەوە. لەوە زیاتر بۆ هاتووجۆیی خەلکیش هیچ چارەسەریەکی کاتیش دابین نەکراوە، مەترسی گیانی هەر سات و کاتێک لەسەر گیانی نیشتەجێیانی ئەو دەڤەرە هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان