زەخت و گوشاری هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر گەلی کورد بەردەوامە

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ڕۆژی هەینی ۱۹ جۆزەردانی ۱۳۹٦ هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کویستانەکانی قوری‌قەڵا سەر بە شاری ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەاتی کوردستان ڕێگا لە شەش کەس دەگرن و سەرەڕای بێڕێزی و سووکایەتی بە بێ هیچ هۆکارێک دەیانخنە ژێر لێپرسینەوە ، کە بە پێی سەرچاوەی هەواڵ ئەو شەش کەسە بریتی بوون لە سێ پیاو کە هەر سێکیان مامۆستای قوتابخانە بوون و سێ ژن کە هاووژینی ئەو سێ مامۆستا بوون و بە مەبەستی سەیران و شاخەوانی سەردانی ، سەیرانگای یونسیان لەو دەڤەرەدا کردوە ، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە بیانوی بە ڕۆژوو نەبوونی ئەو شەش کەسە چەند کاتژمێرێک لێکۆڵێنەوەیان لە سەر دەکەن و پاشان پاش تۆقاندن و هەڕەشە بەریاندەدەن .

شایانی باسە کە پاش هێرشەکانی شاری تاران زەخت  گوشار بۆ سەر گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆری کردوە و تا ئێستا پتر لە ۷۰ کەس لە خەڵکی ئاسایی لە لایەن هێزە جۆراوجۆرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم بارەیەوە ڕانەگەیاندراوە .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان