لە کرماشان و هەورامان بە بیانوی داعش ڕەشبگیری دەستی پێکردوە

لە کرماشان و هەورامان  بە بیانوی داعش ڕەشبگیری دەستی پێکردوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان لە هەورامان و کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چەند هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کردووە و ڕەوانەی شوێنی نادیاریان کردوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان زانیوێتی کە دۆێنێ پێنجشەممە ۱٨ی جۆزەردان لە شاری پاوەی هەورامان ۲کەس کە ناوەکانیان نەزانراوە دەستبەسەر کراون.
هەروەها هەواڵنێرییەکانی فارس و ایلنا باسیان لە گیرانی چەندین کەس کردووە لە ڕەوانسەر و سەلاسی باوەجانی.
شایانی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو دەرفەتێک کەڵک وەردەگرێ بۆ ڕاوەدوونانی نەیارەکانی ویلایەتی فەقێ و ئەو گرتن و گوشارانەش زیاتر کەمە نەتەوە و هەر وەها کەمە ئایینییەکان دەگرێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: