بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی هەواڵنێرییە ناوخۆییەکانی ئێران، بەرپرسی ژووری بازرگانی پارێزگای کرماشان هەواڵی دابەزینی هەناردەی کرد لەسنوورەکانی ئەوپارێزگایە،لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کەیوان کاشفی بەرپرسی ژووری بازرگانی لەکرماشان پێتەختی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،هەواڵی دابەزینی ۲۸بۆ۳۰لەسەدی هەناردە وگرنگی ئەو دابەزینەی کرد.
ناوبراوی کوتی کەئەم دابەزینە بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکان وهەروەها هەناردەکاران نییە بەڵکوو بەهۆی پرسی سنوورەکان وداخرانی سنووری پەرویزخانەوەیە کەپێشتر شادەماری هەناردەکردن بووە بۆووڵاتی عێراق.
کاشفی جەختی کردەوە کەهەنووکە دەوڵەتی ناوەندی عێراق نێوان هەرێمی کوردستان وبەشی عەرەب نشین هێڵێکی جیاکەرەوەی دیاری کردووە کەبووە بەهۆی نەگواستنەوەی هەناردەکان لەڕێگەی سنووری سۆمار،مێهران وئەم بابەتە بووە بەهۆی دابەزینی هەناردە لەکرماشان لەساڵی ۱۳۹۵و دوای ئەویش،تادەگاتە ئەمێستە.
پێویستە بکوترێ بەهۆی هەبوونی ڕێژەی زۆری بێکاری( کەپترلە سێ ئەوەندەی دیکەی ناوچەکانە)، ئەم پرسە بووە بەهۆی خراپتر بوونی دۆخی ئابووری ئەم پارێزگایە وپیشاندەری نەبوونی گەڵاڵەی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆئەم پارێزگایەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
سیاسەت وپرۆگرامەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام سونگەونیگای ئەمنییەتی هەبووە بەئەنقەست هەوڵی دواکەوتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئامانجە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان