ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکانی زاگرۆس بەردەوامە
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛
ئەمڕۆ ۱٦جۆزەردانی ۱۳۹٦ هەتاوی ، بەشگەلێکی زۆر لە دارستانەکانی زاگرووس لە دەڤەری شارەکانی “درەشار” و “ئەیوان” لە پارێزگای ئیلام بوو بە قوربانی ئاگر و سووتانێندران.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە بە هۆی وویشک بوونی لەوڕگەکانی ئەو دەڤەرانە و هەر وەها نالەبار بوونی ڕێگای هاتوچوو لە دەڤەرەکەدا و هەر وەها بە پێی ئامادە نەبوونی هێزەکانی پەیوەندیدار بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و نەبوونی کەرەسەی پێویست (باڵەفڕی ئاگرکوژێنەوە) کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە ئەستەمە و کاتی زۆر دەخایەنێت.
هەر وەها لە ڕاپۆرتەکەدا کە بە هەوڵی شارۆمەندان لەو دەڤەرەدا ئامادەکراوە دەڵێت ؛ کە ئاگرەکە لە دەڤەری “ئەیواندا” کۆنتڕۆڵ کراوە ، مخابن لە دەڤەری “سووراوای درەشار” ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستاش بەردەوامە .
لە دڕێژەی ئاگر کەوتنەوەکاندا لە دارستانەکان و لەوەڕگەکانی زاگرۆسدا تا ئێستاش بەردەوامە .
لە درێژەی ئاگر کەوتنەوەکاندا کە دارستان و لەوەڕگەکانی لە بەرزاییەکانی “بازیدراز” لە دەڤەری “قەسرشیرین- گێڵان غەرب” و سەر پێڵزەهاو” لە پارێزگای کرماشان بوون بە قوربانی ئاگر و سووتێندران.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە لە دڕێژەی ئاگر کەووتنەوە یەکلە دووای یەکەکاندا بوو حەفتومین کەڕەت لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە ساڵی نوێی هەتاویدا ڕووی داوە و زۆربەی شارۆمەندان ئەم دەڤەرانە ئاگر تێبەردانەکان لە پانتاییەکی زۆردا دێننە بەر باس و بە پێی ڕاپۆڕتگەلی گەیشتوو ،دەڵێن کە ئەو ئاگر کەوتنانەوانە مەبەستدار و بە زانابوونەوە بووە و لە لایەنی سپای پاسدارانی و یا کەسانی سەر بە ئەو ناوەندەوە ئەنجام دەدرێت بە بیانوی بوونی پارتە کوردیەکان لەو دەڤەرانەدا .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


