پەنابەرانی ڕۆژهەڵات لە بەر دەم UNدا لە باشووری کوردستان بە فەرمی مانگرتنیان ڕاگەیاند
بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ڕۆژی شەمەوە گردبونەوە و ناڕەزایەتییەکانیان لە بەر درگای unلە شاری سلێمانی دەست پێکردبوو لە دوای ئەوەی بەرپرسانی unبەدەم داواکاری و داخوازییەکانی پەنابەرانەوە نەهاتن دوو کەس لەو پەنابەرانە لە نامەێیکدا کە بۆ بەڕێز ئەلەکسی بەرپرسی un نوسیویانە بە فەرمی مانگرتنیان ڕاگەیاندوە .
دەقی نامەی مانگرتوان کە بەڵگەێیکی بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەناردە کراوە بەم شێوەیە دەست پێدەکات :
بەڕێز ئەلەکسی
ماوەی زیاتر لە یەک ساڵە لە گەڵ ڕێکخراوەکەتان لەمەر مافەکانی پەنابەران دانیشتمان هەبوو بەڵام بە داخەوە ئێوە بە هیچ شێوەێیک لەم بارەیەوە هاوکاری ئێمەتان نەکردوە و ئیستە لە ڕۆژی سێهەمینی مانگرتنەکەماندا وەستان لە بەر سێبەردا لە گەڵ خێزان و مناڵەکانمان ڕەوا نابینن و دەتانەوێت توشی گرفت و نەخۆشی تێدا چوونمان بم هۆیەوە تا کاتێک مافەکانمان جێبەجێ نەکەن مان لە خواردنی ویشک ڕادەگەیەنین و بەرپرسایەتی گیانمان لە ئەستۆی ڕێکخراوەکەی ئێوەدایە .
۱ـ ناسر ئەحمەد کەریم ــ کەمانگەر
۲ ــ عەتا موحەمەد ــ ڕایگان
ـــــــــــــــــــ
یەکێک لە پەنابەرانی ڕۆژهەڵات بەم شێوەیە شرۆڤەی بارودۆخی خۆیانی کردوە:
پەنابەرانی ڕۆژهەڵات کە لە سەردمی هەڵگرسانی شەڕی ئێران و عێراقدا و دواتریش لە دوای ڕوخانی حکومەتی بەعسی عێراقەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاونراون و پەنایان هێناوەتە باشوری کوردستان و عێراق و وەک پەنابەر خۆیان لە لقەکانی un لەو وڵاتە ناونوسکردەوە بەڵام لە ماوە دوور ودرێژەدا وەک پەنابەر حسابیان بۆنەکراوە هیچ ، بەڵکو ئەمنیەتی گیانی و بژیویشیان هەردەم لە بەر مەترسیدا بوە و پەنابەرێکیشیان هەناردەی وڵاتی سێهەم نەکردوە . پەنابەرانی ڕۆژهەڵات کەهەمویان بە هۆی کێشەی سیاسییەوە لە ترسی حکومەتی ئێران پەنایان هێناوەتە بەر حکومەتی باشوری کوردستان تاوەکو ئێستا زیاتر ٦٥۰ پەنابەر(بە وتەی یەکێک لە پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی) لە باشوردا کوژراون وەیان ڕادەستی ئێران کراونەتەوە .
پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای بە ڕێکخراوی کردنی خۆیان داوای مافە ڕەواکانی خۆیان وەک پەنابەر ئاراستەی unی سلێمانی کردوە . ساڵی پاریش هەرلەم دەمانەدا بوو کە پەنابەران داخوازییەکانیان پێشکەشی unکرد بەڵام بە فرت و فێڵ و بەڵێنی بێکردەوە بڵاوەیان پێکردن و ئیستا لە دوای ساڵێک ڕاوەستان لە سەر بەڵێنەکانی un بۆ جێبەجێکردنی مافی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی ، دیسان لە ڕۆژی شەمە ی ئەم حەوتوەوە لە بەر دەم unلە شاری سلێمانی دەستیان داوەتە مانگرتن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانیش وێڕای پشتگیری لە مافی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات داواکارە لە بەر پرسانی un لە شاری سلێمانی و هەروەها بەرپرسانی حکومەتی باشوری کوردستان لە پارێزگای سلێمانی بەدەم داوا ڕەواکانی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتییەوە بێن مافی پەنابەری بە پێی دەقەکانی جاڕنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤ لە بەرچاو بگرن و بەئەرکی مڕۆڤ دۆستانەی خۆتان هەستن چونکە ئەم داخوازییەی پەنابەران دەبرێتە بەر بارگای نەتەوە یەکگرتوەکان و لەوێوە پێداچونی بۆ دەکەین .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- لەبەر هەڵاتنی چەند گیراوێک ڕێگە بە “ئەیوب ئەسەدی” نادرێ سەردانی ماڵەوە بکات
- ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکانی زاگرۆس بەردەوامە