جێبەجێ کردنی حوکمی لێدانی۲۰ قامچی بۆزیندانییەکی سیاسی کورد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ڕۆژی پێنج شەممە ۱۱ی جۆزەردانی ۱۳۹۶ی هەتاوی زیندانی سیاسی کورد”حەسەن ڕەستگاری مەجد”بەندکراو لەزیندانی ورمێ لەڕۆژهەاتی کوردستان، ئاژاوە نانەوە لەناوزیندان لەلایەن لقی ۱۰٤ی دادگای سزادانی ورمێ بەسێ مانگ زیندان ولێدانی ۲۰قامچی لەزیندانی ورمێ مەحکووم وهەرلەو زیندانەدا حوکمەکەی جێبەجێ کرا.
ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد لەدۆسیەیەکی دیکەدا بەهەمان تۆمەت لەلایەن لقی ۱۰۷ی دادگای سزاکانی ورمێ بەلێدانی ۵۰قامچی مەحکووم کراوە ولەڕاستیدا بۆتۆمەتێک دو دۆسیەی جیاواز لەدوو لقی جیاوازی سزادان بۆئەم زیندانییە سیاسییە ئامادە کراوە وبەگشتی بە ۹مانگ زیندان ولێدانی۷۰قامچی مەحکووم کراوە. سکاڵاکەری دۆسیەی ئەم زیندانییە سیاسییە، بەرپرسی زیندانی ورمێ”حسێن قەرەباغی”یە وبەپێی ئەوەی ئەم زیندانییە گوێڕایەڵی ویستەکانی ناوبراو نەبووەلەگەڵ لێدان وسوکایەتی وژووری تاکەکەسی ودۆسیەی نوێ ڕووبەڕوو بوویەتەوە.

حەسەن ڕەستگاری مەجد،هاوڵاتی کوردی دانیشتووی ورمێ لە۵ی خەزەڵوەری ۹۳بەتۆمەتی بەشداری لە”گردبوونەوەی پشتیوانی لەبەرخۆدانی کۆبانێ”لەشاری ورمێ هاوڕێ لەگەڵ ۱۵هاوڵاتی دیکەی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکرا.ناوبراو دواتر گوازرایەوە بۆزیندانی ناوەندی ورمێ ولەسەر داوای بەرپرسانی زیندان نێردرایە بەندی۳و٤ونێزیک ساڵێک لەم بەندانە مایەوەودواتر گوازرایەوە بۆبەندی دەروون دەرمانی،بەندی زیندانی تۆمەتبار بەمادە هۆشبەرەکان. ئەم زیندانییە سیاسییە لەخەرمانانی ۹٤لەلایەن دادگای شۆڕشی ورمێوە بەتۆمەتگەلی وەکوو”ئاژاوەنانەوە لەکۆمەڵگاو خەسارگەیاندنی گشتی،هەوڵدان بۆتێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی وئەندامەتی لە پ.ک.ک ومانەوەی نایاسایی لەووڵات وپڕوپاگەندە دژبەدەسەڵات لەزیندان”سەرجەم ۱۹ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا وئەم حوکمە دواتر لەدادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کرایەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان