پاشماوەی زبڵەکان و ئاگرتێبەردانی، ناڕەزایەتی خەڵکی سنە و کامێرانی لێکەوتەوە

پاشماوەی زبڵەکان و ئاگرتێبەردانی،  ناڕەزایەتی خەڵکی سنە و کامێرانی لێکەوتەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوکەڵی پێک هاتوو لە ئاگرتێبەردانی زبڵ وپاشماوەکانی شاری کامێران ،ناڕەزایی ناوچە گوندنشینەکان وهەروەها شاری لێکەوتەوە کە لەودەورووبەرانە بوون.
ئەم دامەزراوە و دیکەی دامەزراوەکانی کۆکردنەوەی زبڵ  بەشێوەی ناستاندارد وناشارستانی  لەنێزیک گوند وشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەئاگرتێبەردانی پاشماوەی زبڵەکان وبڵاو بوونەوەی بۆنی ژەهراوی دەبنەهۆی پەرەپێدانی نەخۆشی وقەیرانی ژینگەیی ئەم ناوچەیە.
ئەم دەسپێشخەریە ناتەندرووست وبێ بنەمایانە لەلایەن شارەوانییەوە کەدامەزراوەیەکی حکوومییە جێبەجێ دەکرێ وگوێ بە هۆشداری وئاگادارییەکانی ژینگەپارێزان نادەن.
هەرلەم چوارچێوەدا ولەهەواڵێکی دیکە لەشاری سنە،لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،فڕێدانی زبڵەکانی ئەم شارە بەشێوەی ناستاندارد،بووە بەهۆی پەرۆشی وناڕزایەتی خەڵکی گوندەکانی، کلیک،سرنجیانە وچنوو،وهاوڵاتیانی ئەم ناوچانە داوای بەهاناوەهاتنی بەرپرسانیان کردووە لەبەرانبەر ئەم کێشە مەترسیدارە.
بەپێی لێکۆڵینەوە وتوێژینەوەکانی ئەنجام گرتوو لەم بوارە، لەسوتانی زبڵ وپلاستیک، دیۆکسین بەرهەم دێت کە مەترسیدارترین گازە ،گ ەرچی لەسرووشتدا بوونی نییە، بەڵام ئێمە بەدیهێنەری ئەوین، ودەبێ بزانین کەسوتاندنی زبڵ مەترسی جیدی پێوەیە وبە بەرهەمهاتنی گازی دیۆکسین ، نەخۆشی شێڕپەنجە گەشەدەکات. و هەروەها سوتانی زبڵ دەبێتە هۆی پیس بوونی ژینگە وداوێنی مرۆڤ ودیکە بوونەوەرەکان دەگرێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان