مانگرتنی بازرگانان لەناڕەزایەتی دژبە بڕیار(تعرفە)ی نوێی گومڕۆک

بازرگانانی چالاک لەبازاری سنووری مێهران لەناڕەزایی دەربڕین دژبە زێدەکردنی بڕیارەکان(تعرفە) ،دەستیان دایە مانگرتن.

بڕیاری نوێی گومڕۆکی لەبازاری سنووری مێهران بووەبەهۆی مانگرتن وناڕەزایی دەربڕینی بازرگانان وبۆماوەی سێ ڕۆژە کەبەرانبەر بە هەڵکشانی نرخی باسکۆڵ،لیفتڕاک وخزمەتگوزاری بارکردن وبەتاڵکردنەوەی بارەکان،لەسنووری نێودەوڵەتی مێهران دەستیانداوەتە مەنگرتن.

هەروەها شۆفیری ئەو بارهەڵگرانەی کەبۆ بەتاڵکردنەوەی کەلووپەلەکان باریان هێناوەتەئەو خاڵە سنوورییە مانیان گرتووە.مانگرتنی ئەم بارهەڵگرانە وەکوو دژکردەوەیەکە بەوکێشانەی کەلەلایەن گومڕۆکەوە بۆیان دێتە ئاراوە ،هەروەها چەندد ڕۆژە لەوکەشە گەرم وپڕوکێنەرەدا لەگەڵ بایەخ پێنەدان وکەمتەرخەمی بەرپرسان دەستەویەخەن.

جێگری یەکخستنی بابەتە ئابوورییەکانی پارێزگای ئیلام بەری پێشێ لە ئاخاوتنێکدا ڕایگەیاندبوو کەهەڵکشانی بڕیارەکان(تعرفە) تایبەت بەساڵی ۱۳۹٤ە وبەهۆی ناڕەزایی دەربڕینی بازرگانان ئەم ڕاگەیەندراوە ،نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان