زیندانیکی کورد لە بەندیخانە سەقز سەرڕای مانگرتن لە خواردن ،دەگوزرێتەوە بۆ زیندانی دیواندەڕەبە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەندکراوی کورد مۆختار نامداری کوڕی عبدۆڵا خەڵکی گەڕەکی تازاوای شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژی ۳۰ی گوڵان لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە بۆ وەرگرتنی مافی خۆی ( پشوو، چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکەیدا) کە خاوەنی هاوژین و منداڵێکە و کرێچییە دەستی دایە مانگرتن لە خواردن کە پاش ۹ ڕۆژ سەڕای ئەوە کە لە مانگرتن بەردەوام بوو و ڕەوانەی ژووی تاکەکەسی بەندیخانە کرابوو، بە زۆرملێ ڕەوانەی بەندیخانەی شاری دیواندەرە کرا.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەندکراو لە کاتی مانگرتن لە خواردندا بە پێی یاسایی کۆماری ئیسلامی ئێران تا دەرنەکەوتنی چارەنوسی ، سیستەمی قەزایی و زیندان مافی گواستنەوەی بەندکراویان نیە بەڵام سەر ڕای دژایەتی و زەوت کردنی مافی ڕەوای ئەو زیندانیە بە پێی یاسای کۆماری ئیسلامی ئێران(بەندکراو پاش تێپەڕکردنی ۱/٦ سزای زیندان دەتوانێت کەڵک لە پشووی مانگانە بگرێت)، کە لە گەڵ داواکاریەکانی بۆ پێدانی پشوو(مرخصی) و چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەیدا ،دیسان لە کاتی مانگرتندا دژایەتی و مافی لێ زەوت کرا .شایانی باسە کە ناوبراو بە تۆمەتی گواستنەوەی کەلوپەلی نایاسایی لە ڕێگای تاران-سەقز بژێوی ڕۆژانەی ژیانی خاوخێزانی وەدەستخستەوە .
ئەو لە کاتێکدایە کە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێی ئامارە فەرمیەکان کە دوور لە ڕاستی نرخی بێکاری کۆمەڵگای کوردوارین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پارێزگاکانی ئیلام ، کرماشان و سنە لە پلەگەلی سەرەکی ڕێژەی بێکاریدا لە ئێران جێگا دەکرن ، بەڵام کۆماری ئیسلامی هیچ ڕێگا چارە و دەرباز بوونێک بۆ ئەوی خەڵک بتوانێت ژیانێکی شەرافەتمەندانە بکات نەیهێشتوەتەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان