بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرۆکی گشتی زیندانەکانی پارێزگای ورمێ کوتی: زیندانەکانی مەهاباد و ورمێ لەڕوانگەی ڕێژەی زۆری زیندانییەوە لە نالەبارترین زیندانەکانی ئەو پارێزگایە دێتە هەژمار.
یەکێک لەزیندانییەکان لەنامەیەکدا بۆکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی نووسیووە و تێیدا باسی کردووە کە ئیدی توانامان نەماوە و ڕێگەی هەناسەکێشانیشمان بۆنەماوەتەوە، لەهەموو شوێنێک زیندانی هەیە،لەبەردەرکی ئاودەستەکانیش نوێنی زیندانی ڕاخراوە،چەندد ڕۆژی بەرێیش تاقمێکی دیکە بەندکراویان هێنا بۆبەندەکەی ئێمە وتابەرەبەیان لەحەوشەی زیندان ڕایان گرتن.
لەدرێژەدا کوتی؛ بەرپرسان بایەخی پێ نادەن،بەبێ هۆ دەمانهێڵنەوە ،دۆخەکەیان جۆرێک لێکردووە کەبۆئەوەی زیندوو بمێنینەوە ناچارین یاساکان بن پێ بخەی،دواتر قەرزداریشمان دەکەن ،لێرە ڕایان گرتووین ومافی زیندانی کردنمان ناپارێزن.
جێگەی باسە کۆماری ئیسلامی لەدرووشمەکانیدا دەڵێ زیندانەکانمان کردووە بەزانکۆ کەچی ئەوەی بەهەر تاوانێک ،کەلەڕوانگەی کۆماری ئیسلامییەوە بەتاوانی بزانێ ،پاش ئەوە کەسەکە ئەوەندە کەسایەتی دادەبەزێ کەئیدی نابێتەوە بەمرۆڤەکەی پێشووتری وهەموو ناخی دەبێ بەگرێ،ودژە کۆمەڵایەتی لێ بەدی دێت،فێری دزی ومادە هۆشبەرەکان وهەموو پێشێلکارییەک دەبێت و وای لێ دێ کەهەمان سیاسەتی قڕێژی کۆماری ئیسلامی لەژیانی بنەماڵە وکۆمەڵگایدا پێڕەو بکات ،بەگشتی زانکۆیەکە بۆفێربوونی هەموو ئەو دیاردانەی کۆمەڵگا وکەسایەتی پێ تێکدەدرێت وئامەدە بێت لەپێناو بەرژەوەندی خۆی هەموو بایەخە مرۆیی وکۆمەڵگاییەکان بن پێ بخات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان