بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان لە لایەن ئیدارە ئیتلاعاتەوە بنەماڵەی “دیاکۆ هاشمی” بانگێشتی ئەو ئیدارە دەکرێت بۆ ئەوی تەرمی ڕۆڵەکەیان وەربگرنەوە و “ئەمیر هاشمی ” باوکی دیاکۆ ناچار دەکەن کە بەڵێننامە واژۆ بکات بۆ ئەوی کە ڕاگەیاندنەکان نابێت ئاگاداری کوشتنی کوڕەکەی ببن . تەنانەت هێزەکانی ئیتلاعەت ئیزنی گواستنەوەی تەرمی دیاکۆ بۆ ڕوانسەر بە بنەماڵەکەی نادەن و لە ڕووی ناچاریەوە لە “کەرەج” بەخاکدەسپێرێت.
دیاکۆ هاشمی گەنجێکی تەمەن ۲٤ساڵانی خەڵکی گوندی ” پشتتەنگ” سەر بە شاری ڕوانسر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،کە ناوبراو لە ساڵی ۲۰۱۱ لە وڵاتی فنلاند نیشتەجێ بوە و پتر لە ۱٥ساڵ بنەماڵەیان لە شاری کەرج ژیانیان تێپەڕاندوە بە هۆی نەخۆشی باوکیەوە بۆ سەردانی بنەماڵەو باوکی نەخۆشی سەردانی ئێرانی کرد ، بەڵام لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعەتەوە دەستبەسەر و پاش پتر لە دوو مانگ دەستبەسەری لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدەدات .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


