بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پێی گوتەی کۆمیتەی “هەماهەنگی” بۆ یارمەتیدانی ئاوا کردنەوەی ناوەندگەلی کرێکاری ، بە پێی هەواڵگەلی گەیشتوو ڕۆژی ڕابردوو “واحد سەیدە” چالاکی کرێکاری دانیشتووی شاری مهاباد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعەتی مهابادەوە بانگێشت کرا و داوای لێکرا کە ئەمڕۆ سێشەممە ۹جۆزەردانی ۱۳۹٦ کاتژمێر ۱۰ سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات بکات.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە واحد سەیدە لە کاژمێر ۱۰ئەمڕۆ تا ۳ پاش نیوەڕۆ لە ژێر لێپرسینەوەدا بوە و پاش کۆتایی لێپرسینەوە ، ئیزنی جێهێشتنی ئەو ئیدارەی پێدەدرێت .
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە واحد سەیدە لە بەفرانباری ساڵی ۹۱ی هەتاویدا هاوڕێ لە گەڵ ” یوسف ئابخرابات و محەممەد مەولانایی ” لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مهاباد دەستبەسەر و لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری مهاباد لە ڕێکەوتی ۱۸خەرمانانی ۹۲ هەتاوی بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە ڕێخستنێکی کرێکاریدا و بەشداری لە ڕۆژی ۱مارس (ڕۆژی جیهانی کرێکاران )و ۸ مارس( ڕۆژی جیهانی ژنان)لە شاری مهاباد بە دوو ساڵ زیندان سزا درا و لە ڕێکەوتی ۱۲ سەرماوەزی ۹٤هەتاوی پاش دوو ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مهاباد ئازاد کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان