بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەڤەری شاری پاوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژی دووشەممە ۸ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ بە هۆی تۆپباران کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو ناوچەیەدا ئاگر لە دارستان و لەوەڕگەکانی ئەو دەڤەرە کەوتوەتەوە کە ئاگرەکە پەرەی سەندوە و داستانەکانی نێوان سنووری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانی گرتوەتەوە ، ئەمە لە حاڵێکدایە کە هیچ هەوڵێک بۆ کوژاندنەوەی ئەم ئاگرە لە لایەن ئۆرگانگەلی پەیوندیدار نادرێت و تەنانەت بەرگری دەکرێت لە چالاکانی ژینگە پارێز و خەڵکانی مەدەنی بۆ کۆژاندنەوەی ئاگرەکە .
شایانی باسە کە بە دەستپێکردنی وەرزی گەرما ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگەکانی کوردستان لە ڕادەبەدەر زۆر دەبێت و دۆخێکی ئەمنی لە ناوچەکەدا بە سەر خەڵکانی بە تایبەت سنوورنشیندا دەسەپێنن ، کە بە پێی ڕاپۆرگەلی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ زۆربە ئاگرتێبەردانی ژینگەی کوردستان بە دەستی ئەندامانی سەر بە سپای پاسداران و یا ڕاستەوخۆ لە لایەن سپای پاسدارانەوە ئەنجام دەدرێت و بەو شێوەیە ژینگەی کوردستان دەکرێت بە ئامانج و وێران دەکرێت .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان