بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ڕۆژی شەمە ٦ی جۆزەردانی ساڵی ۹٦ ی هەتاوی کچێکی ۱۷ساڵان بە ناوی “س ، ا ” هاووڵاتی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ، بە وتەی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەکەی ، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لە هەوڵێکی خۆکوژی دا و گیانی خۆی لە دەستدا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە ناوبراو لە دوای هەوڵی خۆ سوتاندنەکەی هەناردەی نەخۆشخانە کراوە بەڵام بە هۆی برینی زۆرەوە لە دوای چەن ڕۆژ گیانی لە دەست دەدات .
پێویستە باس بکرێت ، کە ڕەوتی ڕوو لەهەڵکشانی خۆکوژی لە نێو ژنانی کوردا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دەربازبوونە لە هەڵاواردنە ڕەگەزیی و کۆمەڵایەتی و نەریتیەکان ، بوە بە ڕۆژەڤی کارناسان و مێدیاکان و زیاتر لە ٥٥ % خۆکوژییەکان لە ژێر تەمەنی ۳۰ ساڵەوەیە و لەو بڕیەش زیاتر لە نیوەی ژنان پێکی دێنن .
سیستم حکومی لە ئێراندا بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا داتای خۆکوژییەکان بڵاو ناکاتەوە و هەر بەو پێیەش دەکرێت ئەم دیاردە دزێوە ئامارەکانی زۆر لەوە زیاتر بن کە باس دەکرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان