بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێیاجشەممۆ٤ی جۆزەردانی ساڵی۱۳۹۶، قەدریە قادری زیندانی سیاسی کوردی باکووری کوردستان پاش تێپەڕێنی دەڕۆژ بەسەرڕێکەوتی ئازادکرانی لەناوەندی(اصلاح وتربیت)چاکسازی وپەروەردەی”ی شاری یاسووج گوازرایەوە بۆگرتووخانەی ئەوانەی سەربەوڵاتانی دەرەوەن لەورمێ،سەرەڕای ئەوەی بنەماڵەوکەسووکاری ئەم زیندانییە سیاسییە لەورمێ ئەژین بەڵام بەمەبەستی جێبەجێکردنی دوورخستنەوە لەئێران گوازرایەوە بۆ بڕیارگەی هێزە ئینتزامییەکان لەشاری ورمێ ومەترسی ڕادەست کردنەوەی ناوبراو بەبەرپرسانی حکوومەتی تورکیا لەئارادایە.
بەگوێرەی هەواڵەکە،بنەماڵەی ناوبراو هەمووبەڵگە وپێناسەی ناوبراویان داوە بەدادگای ورمێ ودادیاری جێبەجێ کردنی حوکمە سزاهەڵگرەکانی ورمێ بەم زیندانییە سیاسییەی ڕاگەیاندووە بەمەبەستی پەسەندکردنی پێناسەکەی لەگەڵ ئیدارەی (ثبت احوال=ناوەندی تۆمارکردنی ناونیشانی کەسەکان)ی ورمێ نامە دەگۆڕنەوە،بەڵام تابەئێستە وڵامی ئیدارەی ناوبراو بۆدادگا نەهاتۆتەوە وئەم زیندانییە بەشێوەی هەڵواسراو لە گرتووخانەی کەسانی دەرەکی ڕاگیراوە.
ئەم زیندانییە بەتۆمەتی ئەندامەتی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان بۆماوەی ۷ساڵ لەزیندانی یاسووج مەحکووم و زیندان کرا وبەپێی ئەم حوکمە وسەرەڕای کەشێکی سیاسی کەبەسەرباکووری کوردستان وتورکیادا زاڵە،مەترسی دیپۆڕت کردنەوەی ناوبراو بووە بەهۆی پەرۆشی ودڵەڕاوکەی زۆری بنەماڵەی ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان