بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ڕۆژی شەممە ۶ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی ، ۷کەس لەچالاکانی فەزای مەجازی، بەتۆمەتی چالاکی دژبە دەسەڵات لەفەزای مەجازی لەشاری کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەرکران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هەواڵ وچالاکی دەسبەسەرکراوان لە تێلگەرام ودیکەی پرۆگرامە کۆمەڵایەتییەکان وهەروەها سازکردنی تۆڕ بۆپترلە۲۰۰۰کەس لەپڕۆفایلگەلی فەزای مەجازی بووە، کەبەهۆکاری ئەوەی پترلە ۵۰لەسەدی (مخابرات)واتە ئامرازەکانی هەواڵنێری”کۆماری ئیسلامی ئێران لەژێرچاوەدێری سایبێری ئیتلاعاتی سپای پاسداران دایە،کەبەم حاڵەوە زانیاری وقسەکردنەکانی هاوڵاتیان گوێ لێدەگرن وئەم پانتایەشیان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوشێوەی دیکەی هەوڵ وچلاکییەکانی هاووڵاتیان کردووە بە ئەمنییەتی وهەمووهەڵسوکەوت وتێڕوانینێک لەبن چاوەدێری وکۆنتڕۆڵدایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان