ژنان ومناڵانی بەندکراو لەزیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ڕێژەی ژنانی بەندکراو لەبەندی ژنانی زیندانی مەهاباد، نێزیک بە۵۰زیندانییە،کەلەگەڵیان چەندد منداڵێکی خوار ۳ساڵ بوونی هەیە ،هەروەها لەزیندانی ناوەندی ورمێ نێزیک بە۳۰۰بەندکراوی ژن بوونی هەیە،کەبەپێی ئەو هەواڵانەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ئامادەی کردوون،۱۰۰کەسیان لەگەڵ حوکمی ئێعدام ڕووبەڕوون،هەروەها لەزیندانی سنە پترلە۳۰ژن بوونی هەیە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ڕێژەی زیندانیانی زیندانی دێزەڵ ئاوای کرماشان بەهۆی کەمبوونی ژوور و ژووری تاکەکەسی، لەهۆڵ ودیکەی شوێنەکانی زیندان ڕاگیراون،هەربۆیە ئامارێکی ڕێک وپێک لەبەردەست نییە،وبەپێی ئەم هەواڵە ئەو ژوورانەی کهجێگەی ۳کەسی لێدەبێتەوە ۷کەسیان تێ ئاخنیون.

هەرلەم بوارەدا بەرپرسانی حکوومی زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم دواییانەدا ڕایان گەیاندووە کەحەشیمەتی ژنان لەزیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ۲۸۷کەس لەپێوەری۱۰۰هەزارکەسدایە و۶٤٪ی زیندانیان لەئێران خێزاندارن وپترلە۹۰۰۰۰کەس لەوانە دوو منداڵ یان پتریان هەیە وهەروەها ۷۰٪ی زیندانیان تەمەنیان کەمترلە ٤۰ساڵە وهەروەها زیندانەکانی ئێران جێگەی ۸۸هەزارکەسی هەیە بەڵام هەنووکە ۲۲۳هەزارکەس لەجوگرافیای سیاسی ئێران زیندانین.

جێگەی باسە کە،پێوەر(مقیاس)ی زیندانیان بەپێی حەشیمەت لەهەموو جیهان دەبێتە ۱۶۸زیندانی لەهەر۱۰۰هەزارکەس ،بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران پێگەی هەشتەمین ووڵاتی جیهانی بۆخۆی دەستەبەر کردووە وهەروەها لەڕوانگەی حەشیمەت وڕێژەی ئێعدامییەکان لەم ساڵانەی دواین پلەی یەکەمی جیهانی بۆخۆی تەرخان کردووە وهەروەها شایانی باسە کەزۆرکەسانی دیکە لەبەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگیراون کەئەم کەسانە لەئامارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بوونیان نییە،هەربەم پێیە زۆرینەی چالاکانی مافی مرۆڤی لەم باوڕەدان کەڕێژەی زیندانیان گەلێک لەوە زێدەترن کەبەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایان گەیاندووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان