بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(موسا ئیشن)پارێزگاری تورکی شاری ئاگری لەباکووری کوردستان کەبەشێوەی دەسنیشانکراوی حیزبی دادوگەشەپێدان(AKP)لەشاری ئاگری کاردەکات، ۱۰۶کارمەندی ئەم ئیدارەیەی لەسەر دەرکرد.
مووسا ئیشن کەلەڕۆژی یەکی جۆزەردان(ئایار)لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورکیاوە بەجێی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاگری لەباکووری کوردستان کە دەرکرابوون،بەشێوەی دەسنیشانکراو دامەزراون،بەحوکمی خۆیان ئەم ۱۰۶کارمەندەی وەدەرناوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە کەبیانووی دەرکردنی ئەم کارمەندانە،بۆپاراستنی ئاسایشی شارەوانی بووە ،وئەمە لەحاڵێکدایە ئەوپرسیارەی لەلایەن ئەم کارمەندانەوە ئاراستە دەکرێت ئەوەیە کەئاوان چ پێوەندییەکیان بەبابەتی ئاسایشی شارەوانییەوە هەیە؟! ئاخۆ هۆکارەکانی تێکدانی ئاسایشی ئێرە ئێمەین یان پارتی دادو گەشەپێدان(آک پارتی)؟!
لەدوای ڕەوتی کودتای ساختەیی پارتی ڕەجەب تەیب ئەردوغان(AKP)لەتورکیا ،زۆربەی هاوڵاتیانی باکووری کوردستان بەهۆکاری پڕوپوچ وبەدوورلە ڕێساکانی مافی مرۆڤ یان زیندانی کراون یان لەسەرکار دەرکراون ودەست وپێوەنددیەکانی حکوومی جێی ئەوانیان گرتۆتەوە وهەرلەم پێوەندییەدا شایەتی زیندانی کرانی سەرۆک شارەوانییەکانی شارە کوردنشینەکان،نوێنەرانی هەڵبژێردراوی خەڵک لەپەڕلەمان(سەلاحەدین دەمیرتاش،فیگەن یۆکسەکداغ و…)وهەروەها دەرکردنی مامۆستایان وکارمەندانی ناوچە کوردنشینەکانی کوردستانین لەسەرکارەکانیان لەباکووری کوردستان.