دەسبەسەری ولێدانی چالاکوانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ئاسایشی قەڵادزێوە

دەسبەسەری ولێدانی چالاکوانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ئاسایشی قەڵادزێوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دوێنێ ۳۱ی گوڵانی۱۳۹۶ی هەتاوی چالاکوانی سیاسی ومەدەنی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی شاری قەڵادزێ لەباشووری کوردستان کەوتە بەرپەلامار ودەسبەسەری .
بەگوێرەی هەواڵەکە کەهەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ بەڕێز”خالید ئەمین پوور”چالاکوانی سیاسی ومەدەنی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەئەنجامی گەیاندووە ،دوێنێ یەکێک لەئەندامانی ئاسایشی قەڵادزێ بەناوی عەلی بەسەرخۆشی دەچێتە ناو دوکانی ناوبراو ودەست دەکات بەجنێو وسوکایەتی وبێ ڕێزی بەخۆی وبنەماڵەکەی وپاشان هەڕەشەی لێدەکات.پاشان بۆ سەرلەبەیانی ئەوڕۆ ناوبراو بانگهێشتی ئاسایش دەکەن وبەبێ هیچ لێپرسینەوەیەک دەسبەسەری دەکەن وپاشان ۳ئەندامی دیکەی ئاسایش بەشێوەیەکی هۆڤانە دەست دەکەن بەلێدان وهەڕەشە وئەشکەنجەی گران ،بەتۆمەتی ئەوەی کە گوایە بێ ڕێزی بەسەرکردەی یەکیەتی کردبێ کەئەوە جگە لەدرۆ وتۆمەتێک زیاتر نییە.
پاش دەیبەنە ژووری بەرپرسی ئاسایش وهەرهەمان ئەندامی ئاسایش کەشەوی پێش چبووە دوکانەکەیەوە سەرلەنوێ جنێو وسوکایەتی وهەڕەشە لەخۆی وبنەماڵەکەی دەکات.
جێی ئاماژەیە تابەئێستە چەندد جاری دیکە لەلایەن ئاسایشەوە هەڕەشەی لێکراوە وهەروەها هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی بەهەمان شێوە هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووە،
ناوبراو بەهۆی لێدانی زۆرەوە گورچیلەی چەپی ئازاری زۆری پێگەیشتووە وتوانای جوڵانەوەی لێ بڕیووە.

جێی بیرهێنانەوەیە خالید ئەمین پوور خەڵکی شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە وهەروەها زیندانی سیاسی وچالاکوانی مەدەنی کەلەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و۱٤ساڵ زیندانی بۆدیاری دەکرێ کەپاش ئەوە ماوەیەک لەزیندان دەبێت بەدانانی بارمتە بۆماوەیەک کاتی دێتە دەرەوە وسەرلەنوێ بەجێی بانگهێشت کردن پەلامار دەدرێ ،بەومەبەستەی دۆسیەی نوێی بۆ بپێچنەوە ،هەربۆیە لەڕووی ناچارییەوە سنوور دەرباز دەکات وبۆماوەی چەندد ساڵێکە نیشتەجێی شاری قەڵادزێیە،
ئێمە وەکوو کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەم کردوە قڕێژە ودژەی یەکیەتی نیشتمانی مەحکووم دەکەین وداواکارین چیدی نەکەوێتە بن کاریگەری کۆماری ئیسلامی ودەست وپێوەندییەکانییەوە.
شایانی باسە کەچالاکانی سیاسی ،مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەگرانی لەژێر مەترسی وهەڕەشەی یەکییەتی نیشتمانیدان ومەترسی ڕادەست کردنەوە وکوشتنیان لەسەرە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان