سزای ئێعدامی هێمن مستەفایی ڕاگیرا
بە پێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، هێمن مستەفایی زیندانی سیاسی کورد و خەڵکی گوندی کانی دینار سەر بە شارستانی مەریوان لە پارێزگای سنە ، و زیندانی کراو لە گرتوخانەی شاری سنە، کە بڕیار بوو سزای ئێعدامەکەی ئەمڕۆ جێبەجی بکرێت ، بەڵام بە هۆی هەوڵ و ماندوو بوونی بێوچانی چالاکانی “کەمپینی نە بۆ ئێعدام “و خەڵکی مرۆڤدۆستی کانی دینار و شاری سنە ، سزای ئێعدامەکەی ڕاگیرا.
هێمن مستەفایی لە دایک بوی پوشپەڕی ۱۳٦٨ی هەتاوی و خەڵکی کانی دینارە ، ناوبراو لە ڕەشەمەی ۱۳۹۱ ی هەتاوییدا لە لایەن هێزەئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا و لە ژێر گوشار و ئەشکەنجەی زۆر لە گرتوخانەکاندا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ لە پێش کامێرای تلوڤزیونی (پرس تی ڤی ــ بەشی ئێنگلیزی ) بوو ، کە سەربە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و هەر بەوەش تۆمەتی یارمەتیدان بە یەکێک لە حیزبەدژبەرەکانی کوردی دەدرێتە پاڵ و کوشتنی ئیبراهیم موحەمەدی ئەندامی خانەنشین کراوی سپای پاسداران دەخەنە ئەستۆی و لە لایەن لقی دادگای سزدانەوە لە شاری سنەی ڕوژهەڵاتی کوردستان ، سزای ئێعدامی بەسەردا دەسەپێنن ، بەڵام ناوبراو ئەم تۆمەتانەی بێ بنەما زانیوە و ڕەدی کردۆتەوە جەختی کردۆتەوە بەزۆری ئەشکەنجە جەستەیی و ڕۆحی دانپێدانانی پێکراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- پەنابەرێکی کورد لە بریتانیا خۆ کوژی کردوە
- تەقینەوەی مین لە”سەلاسی باوەجانی”لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ،کوژراو وبریندارێکی لێکەوتەوە