پەنابەرێکی کورد لە بریتانیا خۆ کوژی کردوە

پەنابەرێکی کورد لە بریتانیا خۆ کوژی کردوە

بە پێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، پەنابەرێکی کورد بە ناوی “ئاوات ئەبوبەکر”۲۹ ساڵان و خەڵکی قەزای سەیدسادق سەربە پارێزگای سلێمانی لە باشوری کوردستان ، لە وڵاتی بریتانیا خۆکوژی کردوە و گیانی لە دەست داوە .
ئەو پەنابەرە ماوەی ۱۲ ساڵە لە بریتانیا داوای پەنابەری کردوە کەچی ئەو وڵاتە مافی پەنابەری پێینەداوە و بە وتەی یەکێک لە دۆستانی ئاوات ، ئەمە بوتە هۆکاری خۆکوژییەکەی .
بە پێی ڕاپۆرتی کاناڵی ڕووداو :
(ئەسما ئەمرا)خاوەنی کارواشی “کارل موردن” لەو پەیوەندییەدا گوتویەتی ، ئاوات ئەبوبەکر لە یەکێک لە ژورەکانی پشتەوە بوە و لە دوای هەندێک گەڕان بە دویدا لە کاتێکدا بینرایەوە لە سەر عەرزەکەدا لە خوێن گەوزا بوو .
پێویستە بگوترێت بە هۆی ئاڵۆزی لە جۆری قسەو باس و چونییەتی مەرگی ئەم پەنابەرە کورده، فدراسیونی پەنابەرانی عێراق خوازیاری پێداچوونەوە و لێکوڵینەوەی ورد لە لایەن پولیسی بریتانیاوەیە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان