گەنجێکی کوردی سەقزی دەستی دایە خۆکوژی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەوڕۆ شەممە ۳۰ی گوڵانی ۱۳۹۶ی هەتاوی گەنجێکی کورد بەناو “ڕەزا ڕۆستەم زادە”۱۸ساڵ تەمەن لەگەڕەکی سایلۆی شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەخواردنی “حەب”دەستی دایە خۆکوژی.

جێگەی باسە کەزیاتربوونی خۆکوژیەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی سیاسەتە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەیە کەلەم ناوچەیە پێڕەو دەکرێ ونەبوونی ئازادی مەدەنی ،سیاسی وزیادبوونی ڕێژەی بێکاری،هەژاری،هەڵاوسان وکێشەی بنەماڵەیی بووە بەهۆکارێکە کەسەکان پێوەندیان لەگەڵ کۆمەڵگا بپسێ وئەم هەوڵە پیشاندەری تاکە بەکۆمەڵگا وجۆرێکە لەناڕەزایەتی بەرانبەربە دۆخی داسەپاو.

حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران تابەئێستە هیچ دەسپێشخەرییەکی بۆ پێشگرتن لەم کارەساتە مرۆییە نەنواندووە وبەردەوامە لەسیاسەتی گوشار وپڕوکاندنی خەڵک.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان