حوکمی بنەبڕی ئێعدامی زیندانییەکی سیاسی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەوڕۆ ۳۰ی گوڵانی ۱۳۹۶ی هەتاوی حوکمی ئێعدامی زیندانی سیاسی کورد “کەماڵ حەسەن ڕەمەزان”لەزیندانی ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێی ڕاگەیەندرا  بەگوێرەی هەواڵەک، ئەوڕۆ لەلقی ۳ی دادگای شۆڕشەوە بەسەرۆکایەتی دادوەر مێهدی پوور ڕاگەیەندراوێک بۆسەرۆکی زیندانی ورمێ نێردراوە کەتێیدا هاتووە کەلقی ۳ی دادگای ورمێ بەشێوەی ئامادە نەبوونی کەماڵ حەسەن ڕەمەزان کەلە ڕێکەوتی ۲۱ی خەزەڵوەری ۱۳۹۰ بەتۆمەتی ئەندامەتی لە پەژاک وچالاکی چەکداری دژبە کۆماری ئیسلامی ئێران، بەئێعدام مەحکوومی کردووە.

ئەم حوکمە لەکاتێکدا بەسەریدا سەپێنراوە  کەئەم زیندانییە سیاسییەی کورد وهاوڵاتی خەڵکی سوریا(ڕۆژئاوا)یە ولەوڕێکەوتە لەئێراندا نەبووە وساڵی ڕابردوو بەگوشارە کانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دۆسیەیەی نوێ بەتۆمەتی کوشتنی چەندد کەسێک لەهێزەکانی حکوومەت لەلقی ۱ی دادگای شۆڕش بەڕێوەچوو کەناوبراو لەم ماوەیەدا چاوەڕێی بەڕێوەچوونی دادگا بوو.

زیندانی سیاسی کورد کەماڵ حەسەن ڕەمەزان ۳۱ساڵ تەمەن وخەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە کەلە پووشپەڕی ۱۳۹۳ هاوڕێ لەگەڵ دوو هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە بەتۆمەتی ئەندامەتی لەپارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پەژاک)دەسبەسەر ولەوکاتەوە تابەئێستە لەژێر گرانترین ئەشکەنجە دایە لەگرتووخانە ئەمنییەکانی سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتدا بووە.

ناوبراو لە۲۳ی گەلاوێژی ۹٤ لەدادگای شۆڕشی ورمێ بەسەرۆکایەتی دادوەر چابک لەڕێوڕەسمێکی یەک کاتژمێریدابە۱۰ساڵ وڕۆژێک زیندان مەحکووم کرا وحوکمەکە بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندرا.دوابەدوای ناڕەزایەتی ناوبراو بەو حوکمە ،حکمەکەی داشکا بۆ۷ساڵ زیندان.

پاش بنەبڕبوونی حوکمەکەی گوشاری هێزە ئەمنییەکان زیادی کردلەسەر ئەم زیندانییە کوردە ودۆسیەیەکی نوێی بۆپێچرایەوە لەلقی یەکی دادگای شۆڕش ،کەلەکۆتایدا ئێعدامی سەردا سەپێنرا.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان