ئەندامێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند، مەترسی ناردنەوە بۆ ئێرانی لەسەرە

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەندامێکی (حدکا) بەنێوی “ئاسۆ عەبدولقادر نەزاکەت” لەلایەن پۆلیسی وڵاتی فینلاندەوە بەمەبەستی دیپۆرت کردن و ناردنەوەی بۆ ئێران، دەستبەسەر کراوە.

“ئاسۆ عەبدولقادر نەزاکەت” لە ساڵی ۲۰۱۳وە لە وڵاتی فینلاند بۆ چەند جار داوای پەنابەری کردووە و بەڵام هەموو داواکارییەکەی لەلایەن ئەو وڵاتەوە ڕەتکراوەتەوە.

ناوبراو ئەندامێکی چالاکی(حدکا)یە و بەرپرسی سایتی کۆمیتەی ئەو حیزبە لە وڵاتی فینلاندە و بە دیپۆرت و ناردنەوەی بۆ ئێران، ڕووبەڕووی مەترسی ئەشکەنجە و زیندان و تەنانەت ئێعدام دەکرێتەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان