گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربینی کرێکارانی کانگای (ئاق دڕە)ی ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پترلە ٤۰کەس لەکرێکارانی کانگای ئاق دەڕە لەناڕەزایەتی دژبە دەرکردن لەسەرکار ئەوڕۆیش گردبوونەوەیان ڕێخست.

بەگوێرەی هەواڵەکە ،کرێکارانی ناوبراو کەنێزیک بە٤۰کەسن وخەڵکی گوندی ئاق دڕەی ناوینن دەڵێن:تابەرلە ئێستە لەکانگای ئاق دەڕە بەشێوەی وەرزی لەکانگای ئاڵتوونی ئاق دەڕە سەرقاڵی کاربوون ،بەڵام لەئەمساڵدا بەرپرسی ئەو کانگایە ئیزنی کارکردنی پێ نەداون وهەربۆیە ڕۆژی چوارشەممە ۲۰ی گوڵانی ۹۶ لەبەردەرکی ئەم کانگایە دەستیان داوەتە مانگرتن.

ئەم کرێکارانە دەڵێن.لەو ڕووەوە تائەوڕۆکە بۆئەوان لەنیوەی یەکەمی ئەوساڵەوە هیچ دەرفەتێکی کاریان بۆنەڕەخساوە جگە کارکردن لەو کانگایە،بۆیە لەبەردەرکی کاری پێشویان کۆبوونەتەوە ،بەڵکو بەرپرسی ئەو کارە ڕای بگۆڕدرێت وبتوانن سەرلەنوێ بچنەوە سەر کارەکانیان.

کانگای ئاڵتوونی ئاق دەڕە وەکوو دویەمین کانگای ئاڵتوون لەجوگرافیای سیاسی ئێران ولە۳۰کیلۆمەتری شاری تیکاب (پارێزگای ورمێ) لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە ونووسینگەی ناوەندی خاوەنەکانی ئەم کانگایە لەشاری کەرەج دایە وتوانای بەرهەم هێنانی ئەم کانگایە پترلە۲/۲ تەن لەساڵدایە.

هەرلەم چوارچێوەیەدا دەتوانین ئاماژە بە کانگاکانی پارێزگای سنە بکەین کەبەپێی ئامارە دەستکەوتووەکان، ۸۵۰۰کیلۆمەتری دوجا لەپانتای جوگرافیای پارێزگای سنەیش بۆبەرهەمهێنان کارا کراون وجگە لەمە گەڵاڵەی ۷۰۰۰ کیلومەتری دوجای دیکە داڕێژراوە ولەکۆی ۳۶۶یەکەی پیشەیی تەنیا ۹یەکە لەلایەن کومپانیا کوردستانییەکانەوە بەڕێوە دەبرێن وئەوانی دیکە لەلایەن کومپانیا حکوومی وناکوردستانییەکانەوە بەڕێوە دەچن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان