ژنێکی ۶۲ساڵ تەمەنی کورد خۆی بەسێدارە هەڵواسی وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ژنێکی ۶۲ساڵ تەمەن لەگوندی” ساری قورخان” ی تیکاب لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێی هەڵواسینی خۆیە کۆتایی بەژیانی هێنا.

ئەم ڕووداوە نیوەڕۆی ئەوڕۆ لەماڵی ئەوژنە ڕووی داوە لەگوندی ناوبراو کەبەوهۆیە ئەم ژنە ۶۲ساڵ تەمەنە گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەمە دویەمین کەسە کەلەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو لەشاری تیکاب خۆی کوشتووە،لەڕووداوی پێشووتردا گەنجێکی ۳۲ساڵ تەمەن لەڕێی خۆهەڵواسینەوە لەسەر دارێکەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کۆکراونەتەوە لەڕۆژی ۱۱ی خاکەلێوە کچێکی ۲۵ساڵ تەمەن لەمەریوان،لە۱٤خاکەلێوە کەسێک لەناوچەی ئیسلام ئاوای بۆکان، لە۲۰ی خاکەلێوە کچێکی ۲۰ساڵ تەمەن لەگۆلی زرێباری مەریوان،لە۲٤ی خاکەلێوە دوو برا پێڕەوی ئایینی یارسان لەکرماشان،لە۳۰ی خاکەلێوە گەنجێکی ۱۶ساڵ تەمەن لەجوانڕۆ،لە۲ی گوڵان کچێکی ۱۸ساڵ تەمە لەپیرانشار،لە۹ی گوڵان ژنێکی گەنجی سەقزی، لە۱۲ی گوڵان ژنێکی ۶۳ساڵی سنەیی و لە۱۳ی گوڵان پیاوێکی ۶۰ساڵ تەمەنی سنەیی دەستی داوەتە خۆکوژی وکۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان