ڕاپۆرتی مانگی ئاپڕیلی کۆمه‌ڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە پەیوەندی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕاپۆرتی مانگی ئاپڕیلی کۆمه‌ڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە پەیوەندی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەر مانگە ڕاپۆرتی پێشێلکارەکانی مافی مرۆڤ کۆماری ئسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆدەکاتەوە و پاشان بڵاویدەکاتەو.
لە مانگی ئاوڕیلدا ڕاشکاوانە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەگەلی جۆراوجۆر لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەنجام دراوە .
تەقینەوەی مین ،بریندار بوون و کوژرانی شارۆمەندان، کوشتنی کۆڵبەران ، دەستبەسەر کردنی شارۆمەندان و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەم مانگەدا نموونەگەلێکی بەرچاووی پێشێل کردنی مافی مرۆڤن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، داخستنی ناوەندگەلی کار و پیشە ، بێکاری و کێشەگەل و دیاردەگەلی کۆمەڵایەتی بەشێکیتری پێشێلکاریەکانن کە کۆمەڵگای کوردستانیان خستوەتە قەیرانەوە . پێشێل کردنی مافی ژنان و منداڵان ، خۆکوشتن و خۆسووتاندنی  ژنان بەشگەلێکی دیکەی پێشێلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم مانگەیش قوربانی هەبوە.
 جگە لە ئەو مژارانە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکرا ، هەڵاوردنی نەتەوەیی دژی گەلی کورد لە لایەن ناوەندگەلی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەر چاووتر بوە .
پێڕانەگیشتن و نەبوونی پێداویستی ژیانی ئاسایی کۆمەڵگای بە چەشنێکی بەر چاوو تووشی کێشە و گرفت کردوە و ناڕەزایی خەڵکی کوردستانی بە دووای خۆیدا هێناوە .
کۆڵبەران :
۱۱خاکەلێوەی ۱۳۹٦هەتاوی ، بەرابەر بە۳۱ مارسی ۲۰۱۷ زایینی ، لە دەڤەری بێتووشی سەر بە شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکی ٦٥ساڵانی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لە دەستدا.
چوارشەممە ۲۳ خاکەلێوە ۱۳۹٦ ، کۆڵبەرێکی کورد خەڵکەی گوندی “چی چۆڕان” سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لەدەستدا .
۲۸خاکەلێوە ۹٦ ، گەنجێکی ۲۰ساڵان بە ناوی “نەزیر ئاداک” لە گتردەنەی “تەتە” لە ناوچەی مەریوان ،بە هۆی هەڵهاتن لە دەست هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزای دەکەوت و ژیانی لە دەستدا.
ڕەحمان ئیبراهیمی کوڕی قاسم خەڵکی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت پاش مانگێک تێپەڕ بوون لە بریندار بوونی بە هۆی قووڵی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی تەورێز گیانی لە دەستدا.
ناوبراو خویندکاری زانکۆی خوڕه‌م اوا بو لە پارێزگای لۆڕستان ، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
لەسێدارەدانەکان ،
لە ساڵی ۲۰۱٦ زایینی بەربەر ۱۳۹٥هەتاوی ، لانیکەم ٥۳۰کەس لە سێدارەدران کە ٤٤کەس بە تۆمەتی شەڕ کردن دژی خودا “محاربە” ، ۳۰کەس بە تۆمەتگەلی سیاسی و ئەمنیی کە۲۷کەس لەو ۳۰ کەسە بە تۆمەتگەلی سیاسی لەسێدارە دراون کورد بوون.
شۆڕش مرۆتی کوڕی ئەحمەد کە لە ساڵی ۸۷هەتاویەوە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک لە زیندانی سنە بەسەر دەبات ، بە پێی زانستی دادوەر پاش ۷ساڵ بە لەسێدارە دان سزا دەدرێت .
سزای سێدارەی “مازیار گەراوەند” بەندکراوی “لۆڕ” لە بەندیخانەی خۆڕەم‌اوا لە ڕۆژانی داهاتودا بە ڕێوە دەچێت . ناوبراو خەڵکی شاری کوهدەشتە لە پارێزگای لۆڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە تۆمەتی هەڵگرتن و گواستنەوەی مادە هۆشبەرەکان ئەو سزا بە سەریدا سپێنراوە.
 سازمانی لێبردوویی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاماژە دەکاتبە ڕێژەی لەسێدارەدانەکان لە ئێراندا و لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت ؛ کە ٥٥٪ ڕێژەی لەسێدارەدانەکان لە جیهاندا لە ئێراندا بەڕێوەدەچێت .
مستەفا سەلیمی بەندکراو لە بەندیخانەی شاری سنە کە بە تۆەتی دژایەتی لە گەڵ خودا ” محاربە” و ئەمنییەتی لە ڕێکەوتی ۱۷ی خاکەلێوەی ۱۳۸۲ هەتاوی لە زینداندا بە سەر دەبات .
سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ۱۹خاکەلێوە مازیار گراوەند لە بەندیخانەی گراوەند لە سێدارەدرا ، ناوبراو خاوەنی ۳منداڵ و خەڵکی شاری کوه‌دەشت بوە لە پارێزگای لۆڕستاندا .
شارۆمەندێکی کامیارانی بە ناوی تاهێر بابا ڕەسوڵی بوو دوومین جار بڕیاری لە سێدارە دانی درکرا و هەر دم ئەگەری جێبەجێ بوونی سزاکەی لە ئارادایە.
مەحمود تۆرابی کە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستبەسەر کراوە ، ڕۆژی ڕابردوو ڕاگوێستی ژووری تاکە کەسی کراوە و ئەمڕۆ پێنج شەممە ۳۱ی خاکەلێوە ۱۳۹٦هەتاوی لە بەندیخانەی بروجێرد لە سێدارەدرا.
سزای سێدارەی ۷بەندکراوی ئەمنییەتی پشتڕاست کراوەتەوە بەڵام تاوانەکانیان “محاربە” دژایەتی خودا نیە، کە پاڕێزەری مەلەفەکە عەلیڕەزا تەباتەبایی ڕاگەیاندوەئەو ۷کەسە بە هۆی محاربە سزای سێدارەیان بە سەردا سپێنراوە ئەمە لە کاتێکدا کە تاوانی ئەو ۷ کەسە “محاربە” دژایەتی خودا نیە.
بەندکراوێک بە تۆمەتگەلی پەیوەندیدار بە مادە سڕکەرەکانەوە لە بەندیخانەی پارسیلۆنی خوڕەم‌اوا لە سێدارە درا.
بەندیخانە و دەستبەسەری
چوار شەممە ۹خاکەلێوە ۹٦ عەلی بەدرخانی نوسەر و خویندکاری بێبەری کراو لە خویندن ، بۆ جێبەجێ کردنی سزای سێ ساڵ زیندان ، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرا .
ئەیوب ئەسەدی بەندکراوی سیاس
ی کور
د لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆ زیندانی کاشمەر دوور خراوەتەوە، ماوە ٦ساڵە چاوەڕێی پشوویەکە بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیەکانی . ناوبراو بە نەخۆشیگەلێکی وەک ئاسم ، نەخۆشی گورچیلەکانی و کز بوونی چاوەکانی ژیانی لێ تاڵ کردوە .
کاتژمێر ۹بەربەیانی خاکەلێوە  خالید حسینی چالاکی کرێکاری کورد خەڵکی سنە ، بانگهێشتی ئیدارەی شووێنە گشتیەکان “اماکن عمومی ” کە ناوەندێکی ئەمنییە کرا و کوتە ژێر لێکۆڵینەوە .
ئەنوەر خزری ” بەندکراوی کوردی سۆنە مەزهەب لە بەندیخانەی ڕەجایی شار کەرەج ، کە پاش ۷ساڵ تێپەڕ بوونی ، و پاش شکاندنی سزای ئێعدام لە سەری کە بە تۆمەتی ( پەڕووپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی و شەڕ لە گەڵ خودا و پەیوەندی لە گەڵ گرووپگەلی سەلەفیدا ) سزای سێدارەی بۆ دەرچووبو ، تا ئێستاش لە دۆخێکی نادیار دایە .
سێ شەممە ۱٥خاکەلێوە ، هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان ،  چەند چالاکێکی ژینگە پارێزیان دەستبەسەر کرت کە دژ بە چاڵکردنی نا ستاندارد زبڵی ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزاییان بەڕێوە بردبو .
لە چوارشەممە ۲۳ خاکەلێوەدا  بەندکراوانی سیاسی کورد ، بەندیخانە ڕەجایی شاری کەرەج ، بە ڕاگەیاندنی لێدوانێک پشتیوانی خۆیان بۆ بەندکراوانی مانگرتو لە باکوور کوردستان دەربڕی .
وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بڕیاری قەدەغە کردنی مەلەفی فەرزانە جەلالی چالاکی کرێکاری ڵە شاری کرماشان دەرکرد و ئیزنی پارێزەرەی ناوبراو نادرێت ، بۆ ئەوەی پەروەندەی جەلالی ببینێت .
بەندکراوێکی ئیفلیج لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی “کوچک ڕەعنا تەریقەت ” کە بە کێشەی ئابووری لە ۲۲ ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹۲ لە لایەن دادیاری لقی ٥ سزا و ڕەوانەیبەندیخانە کرابوو ، چەندین جار کەوتوەتە ژێر لێپرسینەوە ، ئەشکەنجە و ئازارەوە .
بەندکراوی سیاسی کورد سەعید شێرزاد خەڵکی کرماشان پاش ماوەیەکی زۆر لە ڕێکەوتی ۲٦خاکەلێوەی ۹٦ لە لقی ٥٤ دادگای پێداچونەوەدا ، لە پارێزگای تاران دادگای کرا .
بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی “بەشیر پیر ماوانە ” خەڵکی گوندێکی ورمێ لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لقی دووی دادگای ورمێ بە دادوەری ، دادوەر شێخلو بە ٥ساڵ زیندان سزادرا.
جەهاندار محەممەدی بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەهاری ۱۳۸٥لە لایەن هێزە ئیتلاعەتیەکانەوە لە تاران دەستبەسەر کراوە ، ڕۆژ ٥ی ڕەشەمە ، بە پێی مادەی ۱۳٤ یاسای سزای ئیسلامی پاش ۱۱ساڵ زیندان لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد کرا.
عەلی نەجاتی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری سەندیکای کرێکارانی نەیشەکری حەفت‌تپە و ٦چالاکی دیکەی کە ۲ کەسیان چالاکی  بواری مافی ژنانن ، بانگهێشتی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری دزفولی پارێزگای خوزستان کران .
دادگستری شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، داواکاری پارێزەری ٦بەندکراوی کوردی بۆ سەرلەنوێ دادگای کردنەوەی ئەو٦ بەندکراو کورد کە لە بەندیخانەی میاندواو  ڕاگیراون رەت کردەوە .
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ” ئیسلام اوای ڕۆژاوا”( اسلام اباد غرب)  لە دەڤەری پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیندانێکی نوێ ساز دەکەن .
شەیس ئەمانی چالاکی کرێکاری و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی کرێکاران ئازادی ئێران ، ڕۆژی ٤ی بانەمەڕ  و بپی بانگهێشت کردنی فەرمی ئیردارەی ئیتلاعەتی شاری سنە لە بابەتی بەڕێوەچوونی ڕۆژی جیهانی کرێکار (۱ می ) ، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کەوتە ژێر لێپرسینەوە.
دووشەممە ٤ی بانەمەڕ مەلا ڕەزا عەبدی بەرپرسی بەڕێوەبەری قۆتابخانەی زانستە ئایینیەکان سەلاحەدین ئەیوبی و مەلای ڕۆژی هەینی مزگەوتی قۆدس سونە مەزهەبەکان لە شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە هاتە دەرەوە.
فارس گویلیان چالاکی کرێکاری کە پێشتر زیندانی کێشابو بە هۆی بەشداری کردن لە پڕۆسەی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکاران ، پێش لە ڕۆژی کرێکار لە ئەمساڵدا دیسان لە لایەن هێزە ئینتزامیەکانی  کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشت کرا.
پێشکەشکاری بانگەشە کردنی یەکێک لە کاندیداتۆڕەکانی سەرۆک کۆماری ، کۆماری ئیسلام ئێران لە پارێزگای ئیلامی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان ۹بانە مەڕ بە تۆمەتی بێ ڕێزی بە بەها پیرۆزەکان و چواردە ئیمام لە شاری مێهران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
عۆمەر فەرهەنگ کوڕی عەبدوڵا ،٤٥ساڵان خەڵکی ورمێ زیندانی سیاسی کورد کە خاوەنی دوو منداڵە کە بە ۱۰ساڵ زیندانی لە بەندیخانەی ئەردەبیل سزا دراوە و ئێستا خەریکی تێپەڕکردنی سزاکەیەتی کە لە چارەسەری پیزشکی بێبەری کراوە .
نۆشین میر عەبدئەلباقی بەندکراوی ٦٤ساڵان کە بە تۆمەتی پشتیوانی لە پارتە کوردیەکان ، بێ ڕێزی بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران ، پارێزگاری لە مافی ژنان ، پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و…بە ۳٤ساڵ و ۹ مانگ زیندان سزا دراوە و ئێستا لە بەندیخانەی ئەوین لە دۆخێکی مەترسیداری تەندروستی
دایە .
مین و تەقەمەنی،
۳۰ی مارسی ۲۰۱۷ لە شاری نۆسەیبینی باکووری کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە کە لە لایەن سۆپای تورکەوە چێندرابوو ، خۆشک و برایەک بە ناوەکانی “هاڤین گونیش ” سێ ساڵان و فاتێح گونیش ٥ساڵان بریندار و لە ئاکامدا گیانیان لە دەستدا .
سێ‌شەممە ۱٥خاکەلێوە کاتژمێر ۸پاش نیوەڕۆ ، ” محەممەد شوکری ” ٤٦ ساڵان خەڵکی گوندی “شوشمی ” سەر بە شاری “نەوسوود” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بە گرانی پای بریندار بوو .
یەکشەممە ۱۳خاکەلێوە لە نیزیکی گوندی” کەوپێچ” بە هۆی تەقینەوەی مینەوە شارۆمەندێکی ۲۹ ساڵانی کورد لاقێکی لە دەستدا.
۱۸خاکەلێوە لەشاری مەریوان تەقینەوەی مین لە بنکەیەکی هێزە سنووریەکان بوو بە هۆی پڕینی پای یەک لە هێزەکانی ئەو بنکەیە و دوو کەسی دیکەیشی بریندار کرد.
تەقینەوەی سێ مین لە ۲٤کاتژمێردا لە شاری شووش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو بە هۆی کوشتنی شارۆمەندێک و ۳ کەسی دیکە برینداری لێکەوتەوە .
۲۹خاکەلێوە ۹٦هەتاوی ، حەسەن مام ڕەسوڵی خەڵکی گوندی قاسمە ڕەش سەر بە شاری سەردەشت ، ۳٥ساڵان لە کاتێکدا  لە مەزرای خۆیدا سەرقاڵی ئیشوکار بوو بە هۆی تەقینەوەی هاوەنی بە جێماو لە کاتی شەڕێ ئێران و عێراقدا لەگەڵ چەند هەواڵێکیدا بریندار دەبێت .
لە ۲۹ خاکەلێوە حەسەن حەمیدی کە منداڵێکی ۱۳ساڵانی عەربە لە گۆندی جلێزی خواری (لە ناوچەی دەشت عەباس) سەر بە دێهلۆڕان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین و یان هاوەن ، بە گرانی بریندار دەبێت و ئێستا لە نەخۆشخانەی دێهلۆڕاندایە دایە .
چوار شەممە ٦ی بانەمەڕ ، شارۆمەندێکی قەسرشیرین لە کاتی کار کردن بە بۆڵدزێر دەکەوێت بە سەر میندا و لە باری دەروونییەوە تێکدەچێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت .
لە ٤ی بانەمەڕدا ، مەولود عەزیزی کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی “بێمزرتە” سەر بە شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بە گرانی بریندار دەبێت .
 هەر لەم مانگەدا شارۆمەندێکی شاری سەقز لە پایگا چۆڵکراوێک بە ناو “جەوشەن ” کە بۆ سەیران و کەندنی گیایی بەهار سەردانی ئەو پایەگا کۆنەی کردبوو بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار و پایەکی لە دەستدا .
خۆکوژی و کوشتن
۱۱ی خاکەلێوە ۹٦هەتاوی ، کچێکی کورد بەناو (ش- غ) دانیشتوی گەڕەکی مەردووخ لە شاری مەریوان خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا .
یەکشەممە ۲۰خاکەلێوە تەرمی کچێکی ۲۰ساڵان لە زریباری مەریوان دۆزرایەوە .
پێنج‌شەممە ۲٤ خاکەلێوە  دوو برا بە ناوەکانی ئێحسان و مێهدی نادری لە باوەڕدارانی یارسان خەڵکی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی زەخت و گوشاری هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و هەروەها هەژاری و نەداری خۆیان کوشت .
کار ، بێکاری ، کرێکاران و فەرمانبەران (کارمەندان)
بەرپرسانی پیترۆشیمی مهاباد ڕایانگەیاند کە بە مەبەستی ڕاگرتنی باڵانسی هێزی کار و داهاتەوە ٥۰کرێکاری خۆیان لە ئیشوکار دەردەکەن .
ڕەزا تەقی‌زادە لە پاڕێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێژەی بێکاری لە پێنج ساڵی ڕابردوودا بەم شێوەیە ڕادەگەیەنێت ، کە لە ئێستادا ۱۱٥ هەزار بێکاری کە لە لایەن ئیدارەی کارەوە خاوەن ناسنامەن بوونیان هەیە و لە ڕێژەیە ۳۷هەزار کەس خوێندنی باڵایان هەیە .
چوارشەممە ۲۳خاکەلێوەی ۹٦ هەتاوی ، کرێکارێکی سەقزی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە بینایەکی ٥قات دادەکەوێت و گیانیلە دەستدەدات . ناوی ئەم کرێکارە (ب-ع) ڕاگەیاندراوە .
٤کرێکاری کارگەی چیمەنتۆی مەسجد سلێمان (کاروون) بە هۆی کۆبوونەوەی ناڕەزایی لە ڕێبەندان و دەشەممەی ساڵی پاردا بانگهێشتی دادگای ئەو شارە کران .
چوارشەممە ۳۰خاکەلێوە ، کارمەندانی زانکۆی ئازادی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە بەرابەری کۆلێجی ئەندازیاری کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ڕێخست و داخوازی زۆرکردن مووچە بوون .
کارگەی کوشتاری “ماهان تیور”ی بیجار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ۱۲۰کەس ڕاستەوخۆ و ۱٥۰کەس ناڕاستەوخۆ کاری بۆ دەکەن و بژیوی ژیانیان لە ڕێگای ئەو کارگەوە دابین دەبێت لە نیزیکی داخستندایە .
ڕێژەی بێکاری لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتێکدا ڕوو لە زۆر بوونە کە ٥۰٪ کارگە پیشییەکان بە پێی ئامارە فەرمیەکان داخراون .
قەتڵ و کوشتنی شارۆمەندان
پێنج شەممە ۲٤ خاکەلێوەی ۱۳۹٦ هەتاوی هێزە ئینتزامیەکان لە شاری سەقز لە نیزیکی گوندی “مام سێوە دین ” سەر بە بەشی سەرشیوەی سەقز ، ئۆتۆمبیلێک دایە بەر تەقەی گوللە و لە ئاکامدا ۲ کەس  کە لەو ئۆتۆمبیلەدا بوون گیانیان لەدەستدا .
ژینگە
سێ‌شەممە ۱٥خاکەلێوە ، چالاکانی ژینگە‌پارێزی شاری بۆکان  لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە درکردنی لێدوانێک شێوازی هەڵسوکەوتی دژە ژینگەی شارەوانی ئەو شارەیان ئیدانەکرد.
زبڵی شاری مەریوان بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ کۆنەکرایەوە و جگە لە تێکدانی ڕوواڵەتی شاری مەریوان ، ئەم کێشەیە بوە بە کێشەی سەرەکی ئەو شارە و بوە بە هۆی سەرچاوەی نەخۆشیگەلی جۆراوجۆری خەڵکی مەریوان.
کۆبوونەوەی ئاوی بەنداوی “داریان”
 لە نیزیکی شاری پاوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ئاوی ئەم بەنداوە دزەی کردوەتە ناو سیستەمگەلی ئەم بەنداوە و بە پێی هەواڵگەلی گەیشتوو ئەگەری داڕمانی ئەم بەنداوە لە ئارادایە .
هاتی تەپوتۆز لە سەحراکانی باشووری ڕۆژاوای عێراقەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان کێشەی بۆ تەندرووستی گەلی کورد لە بەشێکی زۆر لە شارەکاندا بە تایبەت شاری ئیڵام ساز کردوە کە هۆکارە سەرەکیەکانی ساز بوونی ئەم ڕووداوە دەگەڕێتەوە بۆ بەندواو سازکردنی لە ڕادەبەدەر لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ، وشکەساڵی و بە گشتی گۆڕانی فۆرمۆلۆژی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هۆکاری سەرەکین .
پتر لە دوو ساڵە کە لە لایەن کۆمپانیایەکی بەنداوسازیەی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە دەڤەری پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، دەستیکردوە بە سازکردنی بەنداوێک لە ناوچەی کانی سووری ئەو شارە کە بە پێی ڕاپۆرتەکە مەبەست لە ساز کردنی ئەم بەنداوە گواستنەوەی سەرچاوە ئاویەکانی چۆمی “زێ گەرەیە” بۆ دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ناڕەزایی گشتی و هەڵاوردنی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە گەلی کورد
سێ‌شەممە ۸خاکەلێوە”زارا ئەحمەدپوور “جێگری بەرپرسی سەرۆک کۆماری و بەرپرسی سازمانی میراتە کەلتوریەکان، گەشتیاری و وەڤدی هاوڕێ ناوبراو سەردانی بێستونیان(شوێنێکی مێژووی و کەلتوری) کرد ، کە خەڵکی کرماشان ناڕەزایی خۆیان دژ بە سەردانە دەربڕی .
کوژاندنەوەی گوڵۆپی کۆڵانی “ماوەرانی” لە شاری مهاباد بوو بە هۆی ناڕەزایی خەڵکی ئەو شارە .
چوارشەممە ۱٦ی خاکەلێوە کۆمەڵێک لە خەڵکی گوندی بەرقەڵا سەر بە شاری مەریوان ، لە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییدا دژ بە ناستاندارد بوونی سێ‌رێانی ئەو گوندە ، داخوازی باش بوونی دۆخی ڕێگاو بانیان کرد .
شارەوانی مەریوان ، بە بیانووی قەرباڵغی و ڕێگر بوونی دەستفرۆشەکان بۆ هاتوچووی ناو شاری مەریوان ، بڕیاری کۆکردنەوە دەستفرۆشانی دا کە ئەم بڕیارە بوە بە هۆی ناڕەزایی دەستفرۆشانی مەریوانی .
چوارشەممە ۲۳خاکەلێوە ،دووکانداران و کاسبکارانی شەقامی فردەوسی لە مەڕ ناکارامە بوونی شارەوانی بۆ کۆنتڕۆڵی ڕێگای هاتوچووی ئەو شەقامە و چارەسەرکردنی کێشەی هاتوچو(ترافیک) کە بوە بە هۆی دابزینی نرخی داهاتیان ناڕەزاییان دەربڕی.
هەینی ۲٥خاکەلێوە بە هۆی داڕمانی تەپۆڵکەیەکی قەراغ چۆمی سەقز لە پارکی کەوسەری ئەو شارەدا ٤کەس کەوتنە ژێر ئاواری ئەو داڕمانە و گیانیان لە دەستدا .
چوارشەممە ۲۳ خاکەلێوە سێ تۆمەتباری لە ناوشاری دێهلۆڕان سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەر چاوو خەڵکدا بە سووکایەتی و بێ‌ڕێزی بە شەقامەکاندان گەڕێندران. کە ئەم کردەوە دژە مرۆییە ناڕەزایی گەلی لێکەوتەوە .
۲۷ خاکەلێوە ی ۹٦ هەتاوی ، شۆفیر ئۆتۆبوسەکان ناوشاری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ گەیشتن بە بەشێک لە مافە ڕەواکانیان بە شێوەی مانگرتن لە خواردن ناڕەزاییان دەربڕی .
وەزارەتی وڵاتی ئێران ، ڕێگای نەدا کە باوک و کچێکی کورد بۆ ناونوسی و کاندیدا بوون بچنە بینایی وەزارەتی وڵاتەوە و هۆکارەکەی جل‌وبەرگی کوردی ئەو باوک و کچە ڕاگەیاندرا.
لە ۲۷خاکەلێوە ی ۹٦ هەتاوی هێزەکانی شارەوانی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەوڵی دۆزینەوی جێگایەکدا بوون لە ڕێگای سەقز -مەریوان بۆ چاڵکردنی زبڵی ئەو شارە کە لە گەڵ ناڕەزایی خەڵکی ئەو ناوچەدا ڕووبەڕوو بوونەوە.
دووشەممە ۲۸خاکەلێوە ی ۹٦ هەتاوی ، شۆفیر تەکسیەکانی شاری پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرابەری قایمقامی ئەو شارە کۆبوونەوە و دژ بە کەمتەرخەمی بەرپرسان بۆ ڕاپەڕاندنی ئیشوکاریاندا ناڕەزاییان دەربڕی.
ئایەتوڵا “جەنەتی ” بەڕێوەبەری شۆرای نگابان داخوازی ڕەتکردنەوە ئەو کاندیتۆڕانەیە کە لە کەمینەگەلی ئایینیدا خۆیان ناوزەدی هەلبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری دەکەن .
۲۸خاکەلێوە بنەماڵەی بەندکراوی سیاسی کورد “ئەیوب ئەسەدی ” لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی شاری “کاشمەر ” دەکەن بۆ ئەوی چاوویان بە کوڕەکەیان بکەوێت کە بە هۆی لە بەر کردنی جلوبەرگی کوردی ئیزنی چاووپێکەوتنیان پێنادرێت و پاشان بۆ وەرگرتنی ئێزنی چاووپێکەوتن دەیانهەوێت سەردانی دادستانی ئەو شارە بکەن کە بە هۆی جلوبەرگەکیانۆ دادستان ناهێڵێت بچنە ناو دادگای کاشمەر و چاوویان پێ بکەوێت .
پێنج شەممە ۳۱ خاکەلێوەی ۹٦هەتاوی ، هێزە ئینتزامیەکان و پۆلیس تایبەتی مەریوان و سنە هێرش دەکەنە سەر گوندنشینانی گوندی “ئەسراوا ” سەر بە شاری مەریوان و چەند شارۆمەندێک بریندار دەکەن .
کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارەکانی ورمێ،خۆی و سەڵماس کە ساڵیانێک دوو نەتەوەی کورد و تورک لەو دەڤەرانەدا لە ئاشتی و ئارامیدا پێکۆ ژیان دەکەن بە ڕەتکردنەوەی کاندیداتۆڕە کوردەکان بۆ هەڵبژاردنی شۆراکانی شار و گوندەکاندا هەوڵی ساز کردنی شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان ئەو دوو نەتەوە سەرەکیەدا دەکات .
یەک شەممە ۱۰ بانەمەڕ ی ۹٦ هەتاوی ، کۆمەڵێک لە شارۆمەندان شارۆچکەی حەسەن اوای شاری سنە  لە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردس
تان بە هۆی دۆخی نالەباری ڕێگاوبانی “حەسەن‌اوا “کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ساز کرد و ڕێگاکانیان گرتو داخوازی چارەسەری کێشەکەیان بوون لە بەرپرسانی شارەوانی .
نەبوون و کەم‌‌بوونی پێداویستیە گشتیەکان و کێشە کۆمەڵایەتیەکانڕۆژی ۱۰خاکەلێوە ی ۹٦ هەتاوی ، خەڵکی بۆکان بە هۆی دۆخی نالەزاری شەقامەکانی ئەو شارەوە و نەبوونی پڕۆژەگەلی ئاوەدانی و نیوەکارە بوونی پڕۆژەکان و بە گشتی لە مەڕ کەمتەر خەمەی شارەوانی بۆکان کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ساز ڕێخست.
قوتابخانە گوندی “وسوکل” سەر بە شاری ڕەبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە تەنها کانسکێکە و دوو ژووری خویندنی هەیە بە هۆی ڕژانی نەفتی کورەی ناو ژوورەکان ئاگر لەو قوتابخانە دەکەوێتۆ و بە گشتی دەسوتێت .
زۆربەی قوتابخانەکان شاری مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆن و هیچ جۆرە ستانداردێکی شوێنی خویندنیان نیە و هێدی هێدی ڕوو لە وێران بوون دەکەن .
پاش ڕوودانی لافاو و سێڵاو لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، هیچ جۆرە یارمەتیەک بە گەلی ئەو دەڤەرانە لە لایەن دەسەڵاتوە نەدریا و تەنانەت کەرەسەی پێویستی ئەو جۆرە ڕووداوانە ڕاوانەی پارێزگاکانی دیکەی ئێران کریا.
ڕێگاوبانی زۆربەی گوندکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناستاندارد و دۆخێکی نالەباریان هەیە و هەر مانگە دەیان کەس دەبن بە قوربانی کارەساتی هەتوچوە بە هۆی نالەباری دۆخی ڕێگاوبانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بە هۆی سێڵاو و لافاوەوە ۹گوندی ناوچەی شنۆ لە ئاوا نۆقم بوون و ٤٤ ماڵو خانوی گوندنشینان پڕ بوە لە ئاو بە چەشنێک کە ئەگەری داڕمانی ئەم ماڵانە لە ئاڕادایە ، هەر وەها بەشی کشتوکاڵ بڕێ ۳۷ ملیارد تمەن زەرەر و زیانی پێکەوتوە.
۱۰۳۱منداڵی لۆڕستانی بە هۆی هەژاری و بێدەرەتانی و نەبوونی شوێنی خویندن و دابین نەکردنی پێداویستی خویندن لە لایەن دەسەڵاتەوە لە ڕۆشتن بۆ قوتابخانە و خویندن جێماون و نەیان توانی درێژە بە خویندن بدەن .
تەمەنی تووشبوان بە مادە سڕکەرەکانەوە بۆ ژێر ۱۸ساڵ دابزیوە و جۆری مادە هۆشبەرەکان گوڕاوە و جێگای نیگەرانیە کە ڕۆژبەڕۆژ مادە پیشەییەکان (صنعت) زۆرتر بکار دهێنرێن لە لایەن تووش بووانەوە .
ئەحمەد ڕەحمانی بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە لە شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە هۆی کۆن بوون و وێران بوونی ۸ قوتابخانە و ۱۲ ژووری خویندن لە گوندەکانی ئەم شارەدا لە هەوڵی جیبەجێ کردنی قوتابخانەگی کانکسیدان بۆ ئەو گوندانە .
ژنان
بە پێی دوواین ئاماری بەشداری ژنان بۆ کاندید بوون لە هەڵبژاردنی شۆراکانی گوند و شارەکاندا لەپانتایی ئێراندا تەنها ۷٪ بوە ، کە ئەم ڕێژەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا زۆر کەمترە بە نیسبەت شوێنەکانی دیکەی ئێرانەوە .
“دنیا دادگوستر ” ژنێکی مەریوانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ، ڕۆژی شەممە ۹ بانەمەڕی ۹٦ هەتاوی لە ماڵی باوکیدا خۆی هەڵواسی و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە پزیشکان مەرگی ئەو ژنە ۲۲ ساڵانەیان ڕاگەیاند .
باکووری کوردستان
قائیمقامی شاری “ئامێد “قەدەغە بوونی هاتوچووی شارۆمەندانی لە ۱٤ گوندی سه‌ر بە ئەو شارە ڕاگەیاند و شیمانەی دەکرێت کە قەدەغە کردنی هاتوچوو لە شارۆچکەکانی ( کاراز، هەزرو، لیجە ) زۆرتر بکرێت .
لە ۱٤/۱۲/۲۰۱۷ زایینی ، دادگای سزا گرانەکانی ئیستانبوڵ سزای ساڵێک زیندانی بۆ هاووسەرۆکی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان دەرکرد.
بارەگای ناوەندی پارتی دەڤەرە دێموکراتیکەکان (ب د پ) بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی بەندکراوانی سیاسی کورد  کە لە ٥٤ مین ڕۆژدایە لێدوانێکی بۆ ڕای گشتی بە مەبەستی پشتیوانی کردن بڵاووکردەوە .
هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە ڕێکەوتی ۱۳/٤/۲۰۱۷ لە گوندی “کەرواس” سەر بە شاری ئامێد قوتابخانەیەکیان وێران کرد .
هێزەکانی پۆلیسی تورکیا بە هێرش کردنە سەر شارۆمەندان لە شارۆچکەیەکی سەر بە شاری وان لە باکووری کوردستاندا لانیکەم ۱۰کەس دەستبەسەر کران .
پارتی دێمۆکراتیکی گەلان و ئۆپۆزیسیۆنی دژی دەسەڵاتی تورک ڕاست بوونی ئەنجامی ڕفراندۆمی تورکیایان خستوەتە ژێر لێپرسینەوە و ئەو گشت‌پرسیە بە فەرمی ناناسێندریت ل لایەن ئەوانەوە .
پارتی دێمۆکراتیکی گەلان بە ئامادە بوون لە دادگای ئەنقەرە سکاڵایان دژی هەڵبژاردنی تورکیا تۆمار کرد . کۆمەڵێک لە نوێنەرانی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان چوار شەممە ۱۹ ئاوریل بە ئامادە بوون لە دادگای ئەنقەرە داخوازی هەڵوەشاندنەوەی ڕفراندۆم بوون لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان .
“مۆڵتەم ئۆکتای”  هەواڵنێری دجلە کە لە بارەی قەدەغە کردنی هاتوچوەکان لە شاری مێردین ڕاپۆرتی ئامادە دەکرد ، لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا .
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا پاڕڵماندارێکی دیکەیان لە ئەندامانی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان  لە شاری “مووش” دەستبەسەر کرد ، بۆرجۆ چلیک ڕۆژی چوارشەممە ۱۹ ئاپڕیل ، پاش دەستبەسەری ڕەوانەی دادگا کرا .
باشووری کوردستان
چوارشەممە ۱۲/۰٤/۲۰۱۷ زایینی ، لە شاری هەوڵێر  ناوەندی باشووری کوردستان و لە بەرابەری قائمقامیەتی ئەو شارەدا ، ” فەرهاد پیرباڵ ” نوسەر و مامۆستای زانک
ۆی سەلاح‌دین ، لە لایەن دوو کەسی چکدارەوە و لە شەقامدا و لە بەر ڕای گشتیدا درایە بەر لێدان و بێ ڕێزی .
هەینی ۱٤ی ئاپریل بەرابەری ۲٥ خاکەلێوە ، ۲۹ ساڵ پێش لە زنجیرە کوشتار و قڕکردنێکا بە ناوی ئەنفال لە لایەن دەسەڵاتی بەعسی عێراقەوە لە باشووری کوردستان ، هەزاران مرۆڤی کورد بوون بە قۆربانی و گیانیان لە دەستدا .
بەرپرسان ، هەواڵی دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵیان لە دەڤەری شەنگاڵ کە گۆڕی ئیزەدیەکان بوە ڕاگەیاند . مەحما خەلیل یەکێک لە بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق لە شەنگاڵ (باشووری کوردستان) ڕایگەیاند کە لەم گۆڕانەدا ۱٦٤٦ تەرم دۆزراوەتەوە و تا ئێستا توانیومانە ۳۱۱ گوڕ دەستنیشان بکەین .
ڕۆژاوای کوردستان
سوپای تورک بە چەکی گران هێرشی کردوەتە سەر گوندەکانی کانتۆنی عەفرین و ئەو دەڤەرانەی بە چڕی تۆپباران کردوە وهێزەکانی پاراستنی گەل (ی.پ.گ) کە ئەرکی پارێزگاری ئەو بەشەی کوردستانیان لە ئەستۆیە ، وڵامی هێرشەکانیان دایەوە .
کۆمەڵگای جیهانی
یەکێتی ئۆرووپا ڕۆژی سێ‌شەممە۲۲ خاکەلێوە گەمارۆی دژی ئێران بە هۆی “پێشێلکاری جیددی مافی مرۆڤەوە ” بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژ کردەوە . ئەم گەمارۆیانە ٦ ساڵ پێش بۆ یەکەم جار دژی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیار درابوو .
دیپۆرت
بێهرۆز نەقشی پەەنابەر سیاسی لە وڵاتی ئاڵمانیا وتوێژی بۆ مانەوە لەو وڵاتەدا ئەنام داوە ، ناوبراو لەدایکبووی ۱۳۳۳هەتاویە و خەڵکی کرماشانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ساڵ ۱۳٥٥ تا ۱۳٦۱مامۆستا بوە لە شاری ڕوانسەر و بە هۆی هاوکاری لە گەڵ کۆمەڵە لە کار دەردەکرێت ، و پاش پەسند نەکردنی کەیسی پەنابەری لە وڵاتی ئاڵمانیا ئێستا مەترسی گەڕانەوەی بۆ ئێران لە ئارادایە .
پێشێلکاری بەرفراوانی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا یەکێتی ئۆرووپا و نەتەوە یەکگرتوەکانی تا ئێستا چەند جار اچار کردوە بە ئامادەو بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتگەلی پێشێلکاری لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا ، مخابن تا ئێستا هەنگاوێکی پڕاتیکی لە لایەن ئەو دوو ناوەندەوە دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ڕاگرتنی پێشێلکاری مافی مرۆڤ بە پڕاتیک ئەنجام نەدراوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرەڕای نیگەرانی لە دۆخی مەترسیداری مافی مرۆڤ لە ئێراندا و پەرە سەندنی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەو وڵاتەدا بوو نمونە لەسێدارەدانی شارۆمەندان، کوشتنی کۆڵبەران، بەدندکردنی  و سزاگەلی قوورس لە کۆمەڵگای جیهانی داوا دەکات ، کێشەی مافی مرۆڤ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەر چاوو بگرن و مافی مرۆڤ نەکەن بە قوربانی پەیوەندیگەلی سیاسی و ئابووری .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان