تەنیا ناوەندی نەشتەرگەری دڵ لەشاری بروجێرد لەئاسانەی داخراندایە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،تەنیا ناوەندی نەشتەرگەری دڵ لەشاری بروجێرد سەربەپارێزگای لوڕستان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی کێشەی ماڵی ووەرنەگرتنی ئەو پارەیەی(۳ونیو میلیاردتمەن)لەلای دامەزڕاوەگەلی تەئمین کار کەلەلایەن زانکۆی زانستی پزیشکی پارێزگای لوڕستانەوە پێیان دراوە لەئاسانەی داخرانی تەواو دایە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، کەئەم ناوەندە دەرمانی نەشتەرگەرییە لەساڵی ۱۳۹۳پاش ڕاوەستانی درێژخایەن لەڕەوتی کاری خۆیدا، بەهۆی هەبوونی هەندێ کێشەوگرفت، لەلایەن ناوەندی پارێزگاوە ،سەرلەنوێ بەهەوڵی پسپۆڕان وخێرخوازانی دەرمانی ئەوشارە ڕێکەوتەوە.هەروەها ئەم ناوەندە نەشتەرگەرییە،سەرەڕای هەموو؟کێشە وگرفتەکانی توانیویە هەلی کاربۆ ۵۰کەس بڕەخسێنێ وهەروەها بەپێی ئامارەکان ناوبەری ۳۵بۆ۵۰لەسەدی  لەوانەی وابەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە دەمرن کەم بکاتەوە،لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو نێزیک بە ۶هەزار ئانژیۆگرافی وئانژیۆپلاستی سەرکەوتوو ونێزیک بە۱۵۰ نەشتەرگەری دڵ بەشێوەی کراوە لەم شوێنە بچووکە بەسەرکەوتووییەوە بەئەنجام بگەیەنێت.

ئەمیر هوشیار بەرپرسی ناوەندی ئانژیۆگرافی ونەشتەرگەری دڵی بروجێرد دەڵێ:تابەئێستە نێزیک بە ۱۰میلیلرد تمەن لەم ناوەندە نەشتەرگەری ودەرمانییە سەرمایەگوزاری کراوە وهەروەها سەرقاڵی گەشەی خزمەتگوزاری گونجاوترین بۆنەخۆشەکان،بەڵام تێچووی ڕاگرتن وتۆکمەتر کردنی ئامێرەکان وهەروەها کەراستەی پێویست لەوەها ناوەندگەلێکدا،زۆر گرانە وئیدی توانای بەڕێوە بردنی ئەم ناوەندەمان بە هەزینەی خۆمانەوە نەماوە.

هەروەها دەڵێ نەشتەرگەرییەکی دڵ لە پێتەخت(تاران)لە ۱۵بۆ۵۰ملوێن تمەنە بەڵام لەم ناوەندە هەوڵ دراوە بە سڕینەوەی تێچووە لاەوەکی ونەناسیاوەکان لە نەخۆشەکان،تێچووی نەشتەرگەری لە۳۰۰هەزار تائەوپەڕی ۱ملوێن و۳۰۰هەزارتمەن داببەزێت.

هەروەها کوتوویەتی کە قەرزەکانمان لەلای زانکۆی زانستی پزیشکی لوڕستان۳ونیو میلیلردە،بەڵام یەکەی ماڵی زانکۆ بەئاشکرا کوتی کەپارەیەک لەحسێبماندا نییە بۆ ئەوەی پێتانی بدەینەوە.

یەکێکی دیکە لە ئەندامانی ستافی ئەو ناوەندە کەنەیویست ناوەکەی ئاشکرا ببێ کوتی:بەشی مافیای نەخۆشخانەکانی ناوەند بۆ دەستەبەرکردنی داهاتی میلیاردی ڕێیان بردۆتە نەخۆشانی شارەکان،ئەوان بەپێدانی بەرتیلی زۆر بە بەرپرسان وکارمەندەکان ،کێشەوگرفت بۆئەم ناوەندە ساز دەکەن ولەدانەوەی ئەوپارەیەی کەلەڕێی زانکۆوەیە خۆدەبوێرن.

هەروەها کوتی وای لێهاتووە کەبەئاشکرا پۆستەری پڕوپاگەندە بڵاو دەکەنەوە وجاڕیان داوە کەناوەندی دەرمانی شارەکان زانست وپسپۆڕی ئەوەیان تێدا نییە وپێویستە بچن بۆ ناوەندی دەرمانی تاران،ئەوان نایانهەوێ تەنانەت ناوەندێکی دەرمانی لەشارەکان بوونی هەبێ.

جێگەی باسە کەپارێزگای لوڕستان سەرەڕای هەبوونی زەوی کشتووکاڵی باش وئاوی زۆر وهەروەها نەتی لەڕادەبەدەر یەکێک لەپارێزگا هەژارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە ،پارێزگاری لوڕستان کوتی:لەلوڕستان ۶۱۸ناوەندی کاری یان کومپانیای داخراوی ناحکوومی بوونی هەیە کەنرخی ئەو ناوەندانە ۱هەزار۷۰۰ملیاردتمەنە. ولە ۲۵کومپانیای داخراو لەئێران ،۱۲کومپانیای تایبەت بەپارێزگای لوڕستانە،واتە بێکاری وهەژاری لەو پارێزگایە لەتروپکدایە وزۆرینەی دانیشتوانەکەی بەهۆی سیاسەتی هەڵاواردن وقرێژی حکوومەتەوە تووشبووی مادە هۆشبەرەکانن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان