بێکاری ۶۰%ی لە کوردستان و وەڵام نەدانەوەی ئەم گرفتە لەلایەن بەرپرسانی کوماری ئیسلامی ئێران

بێکاری ۶۰%ی لە کوردستان و وەڵام نەدانەوەی ئەم گرفتە لەلایەن بەرپرسانی کوماری ئیسلامی ئێران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئاماری بێکاری لەپارێزگای سنە گەیشتۆتە سەروی ۶۰%، ئامارێکی سەرسامهێنەرو مەترسیدار کەپیشاندەری ترۆپکی هەژاری وبێ دەرەتانی ئەم ناوچەیە لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

هەرلەم پێوەندییەدا نوێنەری خەڵکی مەریوان وسەوڵاوا لەپەڕلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند:
ئاماری ۶۰%ی بێکاری لەپارێزگای سنە جێگەی مەترسییە وهەروەها ناوبراو باسی لەوڵام نەدانەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەو بابەتە کرد.

کێشەی بێکاری ونەهێنانە ئارای دەرفەت وهەلی کار یەکێک لەو گرفتانەیە کەداوێنی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووە، بەچەشنێک کە زۆرینەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان توانای دابین کردنی تێچووی ژیانیان نییە ولەگەڵ گرفتی مەترسیدار ڕووبەڕوو بوونەتەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بەچاوی ئەمنییەتییەوە سەیری کوردستان دەکات وبەری بە گەشە وپێگەیشتنی ئەم بەشەی کوردستان گرتووە وئەمەیش لەخۆێدا پێچەوانەی ئەرکی دەوڵەتەکانە لەهەمبەر هێنانە ئارای هەلی کار.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان