تورکیا داوای داخستنی کاناڵە کوردییەکان دەکات

تورکیا داوای داخستنی کاناڵە کوردییەکان دەکات

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و هەروەها ڕاگەیێندراوی ئەو کاناڵە کوردییانە، کۆمپانیای بڵاوکردنەوەی یوتل سات، هەر ۳کاناڵی ڕووناهی تی ڤی، ستێرک تی ڤی و نووچە کاناڵی ئاگادار کردووەتەوە کە بڵاوکردنەوەی پڕۆگرامەکانیان لەسەر مانگی دەستکردی هاتبێرد، ڕادەگرێ. هەرئەو کۆمپانیایە ساڵی پار وەشانی ۲کاناڵی تری کوردی بەنێوەکانی ڕۆژتی ڤی و نەورۆز تی ڤی، ڕاگرتبوو.
ئەو کۆمپانیایە ڕایگەیاندبوو کە لەسەر داوا و گووشاری دەوڵەتی تورکیا، ئەو کاناڵە کوردییانە دادەخرێت.
شایانی باسە کە پارتی دادوگەشەی تورکیا و ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، هەوڵەکانی خۆیان بۆ کپ کردنی دەنگە ناڕازییەکان چڕکردووەتەوە و بەسەدان کاناڵی تی ڤی، ڕۆژنامە، گۆڤار، سایت و وێبلاگ یان بە هۆی ڕەخنەگرتنیانەوە لە سیاسەتەکانی ئەردۆغان داخستووە و هەزاران دەنگی ناڕازی لە ئەندام پاڕڵەمان، مامۆستای زانکۆ و میدیاکار خزێنراونەتە زیندانەکان کە کوردەکان زۆرینەیان پێک دێنن.
ئەو کارەی دەوڵەتی تورکیا دژی کۆنوانسیۆنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئازادی میدیایە و هەروەها دژی جاڕنامەی گەردوونی ماف و ئازادی ڕادەربڕینە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان