هەڵواسینی ژنێکی ڕۆژهەڵاتی لە تورکیا

هەڵواسینی ژنێکی ڕۆژهەڵاتی لە تورکیا

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و هەر وەها دەزگای هەواڵنێری NNS ROJ، ژنێکی کورد بە ناوی “گەلاوێژ حسین‌زادە” خەڵکی شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لە بەندیخانەی “سەلیم‌پاشای ” تۆرکیا بە پەتی سێدارە هەڵواسراوە.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە ناوبراو دوو حەفتە پێش ویستویەتی بەرەو بریتانیا بڕوات بۆ گەیشتن بە هاوژینەکەی ، بەڵام لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی ئیستامبۆڵ‌دا دەستبەسەر دەکرێت و ڕەوانەی بەندیخانەی سەلیم‌پاشا دەکرێت و پاشان هەر لەو گرتوخانەیەدا هەڵدەواسرێت و گیانی لە دەستدەدات .
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە دەوڵەتی تۆرکیا و پارتی خاوەن دەسەڵات (AKP) بە شێوەگەلی جۆراوجۆر هەوڵی قڕکردنی گەلی کورد دەدات و لە هەر چوار بەشی کوردستاندا پەرە بەم ڕەشەکوژیە قیزەونە دەدات و هیچ بەشێکی کوردستان جیاوازیەکی لە ڕوانگەی دەسەڵاتی تورکەوە نیە ، بە هەمان شێوە کە دەبینین لە ڕۆژاوا و باکوور بە دڕندانەترین شێوە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و ئێستا بە شێوەیەکی تایبەت دژی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرە بە سیاسەتی کوشتن و لەناوبردن دەدات .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان