چالاکی کرێکاری “والە زەمانی “ئەمڕۆ دەستبەسەرکرا

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ئەمڕۆ دووشەمە ۱۱ی گوڵان نزیک بە ۱۲ نیوەڕۆ “والە زەمانی ” چالاکی کرێکاری و ئەندامی ئەنجومەنی کرێکارانی ئەلبورز لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە تاران قۆڵبەست کراوە و بە پێی دووایین هەواڵەکان ، بۆ مقەڕی حەوتەمی پۆلیسی ئەمنییەتی تاران ڕەوانە کراوە .

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە هەرچەن هێزە ئینتزامییەکان بەرگریان لە گردبونەوەکانی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە بەرانبەر مەجلسی شواری ئیسلامی ئێران لە تاران کردوە بەڵام بە هەڵوێست و پێداگری کرێکاران ، ئەم ڕێوڕەسمە کاتژمێر ۱۱ بە خوێندنەوە بڕیارنامەی دامەزراوەکرێکارییەکان دوایی پێهات .

لە دوای ڕێوڕەسمەکە کرێکاران بە شێوەی ڕێپێوان بۆ لای میترۆ وە کەوتنەڕێ ، لە دوای ئەوەی دروشمی جۆراوجۆریان دەگوتەوە لە بەرانبەر درگای میترۆدا کۆتاییان بە ڕێپێوانەکەیان هێنا ، کەچی دوای ئەوەی هاتنیەناو میترۆ وە “والە زەمانی ” لە لایەن هێزی ئینتزامییەوە دەستبەسەر کرا و ۷ کرێکار بەدوای والە دا ڕوویان کردە کیوسکی هێزی ئیتنزامی بۆ ئەوەی والە لە چنگ ڕێداران دەربێنن بەڵام سەرکەوتو نەبوون و سەرئەنجام” والە زەمانی” هەناردەی دادسەرای گەڕەکی پارکی شار کرا .

پێویستە بە بیری بێنیەوە والە زەمانی لە خزمانی شارۆخ زەمانی چالاکی سەندیکایی کە لە بڕواری 29/6/1394 دەستبەسەر ٨ ڕۆژ دواتر لە بەندی ۲۰۹ ی گرتوخانەی تایبەتی وەزارەتی ئیتلاعاتی جێکراو لە زیندانی ئەویندا بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان