بەیانییەی کرێکارانی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی یەکی مانگی مەی ،ڕۆژی کرێکار

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،کرێکاران وبنەماڵەکانیان بەبۆنەی یەکی مانگی مەی(۱۱ی گۆڵان)ڕۆژی جیهانی کرێکار،بەیانییەیەکیان دەرکرد کەلەودا خوازیاری داواکارییە یاسایی،مرۆیی وئەخلاقییەکانی ئەم توێژە ڕەنجدەرە بوون کە ئافرێنەری سەرەکی ئابووری هەروڵاتێک گرێدراوی ئەوانە،کرێکاران لەم بەیانییەدا باسی خراپتربوونی دۆخی کاروکەسابەت،هەژاری،گرانی،نەبوونی ئەمنییەتی کار،گرێبەستی سپی وکاتی و دەرکردنی کرێکارانیان کردو ڕایان گەیاند هەرڕۆژەوە شایەتی ئاماری مووچەی خەیاڵی بەرپرسان وهەروها گەندەڵییەکانی ئەوانین، بەڵام لەلایەکی دیکەوە دەیبینین کە پڕۆتۆکولی چاکسازی یاسای کار دەچێتە پەڕلەمانی ئێران! کەگەرچی لەگەڵ بەرنگاری شانەگەلێکی مەزن لەبزوتۆەوەی کرێکاری ڕووبەڕوو دەبێتەوە بەڵام ئەم پڕۆتۆکولە بۆماوەیەکی دەمدرێژ بێ دەنگی لێ دەکەوێتەوە.

لەدرێژەی بەیانییەی بنەماڵەی کرێکارانی سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار داواکارییەکانی خۆیان وەکوو بەفەرمی ناسینی ڕۆژی جیهانی کرێکار،بونیادنانی کار وتەئمینی کەسەکان، دەرنەکردنی کرێکاران ونەمانی گرێبەستگەلی کاتی سپی بەواژۆ و…لە۱۵بەنددا گەڵاڵە کردووە وخوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە داواکارییە یاسایی ومرۆییەکان بوون.

جێگەی باسە کەئاماری داخستنی کارگە وناوەندگەلی پیشەیی لەئێران وبێکاری هاوڵاتیان ببەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام لەگەشەدا بووە ،کەلەم بوارەدا ئەتوانین ئاماژە بە ڕۆژنامەی نیشتمان(وطن)بکەین کەلەودا باسی داخرانی ۷۰٪ی یەکە پیشەییەکانی پارێزگای سنە دەکات ،یان بە ئاماژە بە ڕاپۆڕتەکانی پێشێلکاری مافی مرۆیی بکەین کە(٤۰۶۹) جار لەساڵی ۱۳۹۵ دا بووە کە ۶۶٪ی تایبەتە بە کۆمەڵگای کرێکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.