مانۆڕی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەمبەستی تۆقاندن وترس وسام لەنێوخەڵکدا

مانۆڕی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەمبەستی تۆقاندن وترس وسام لەنێوخەڵکدا
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، مانۆڕی شەقامی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەژێرناوی گوردانی (بیت المقدس وکەوسەر) لەشاری “کوردکوی” کە بە مەبەستی سەرکوتی ناڕەزایی خەڵک هاتۆتە ئاراوە ونێوی دژبەران وبیرجیاوازانی وەکوو سەرپێچکار و ئاژاوەچی هێناوە وهەڵگری بلاکارد و تابلۆگەلێک بوون کەبەگشتی درووشمی پیشەیی وکرێکاری بوون.
بەپێی ئەوەی نێزیک بوونەوەی ڕۆژی کرێکار ومامۆستا لەئارادایە ،وادەردەکەوێ ئەم مانۆڕە لەپێوەندی لەگەڵ ئەو بۆنانە وڕەنگیشە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کرێکاران وچالاکانی پیشەیی بەڕێوە چووبێت. خاڵی بەرچاوی دیکە کەڵک وەرگرتن لەچینی گەنج ومێرمنداڵ بوو لەم مانۆڕەدا،ئەم مانۆڕە لەدوو ڕۆژدا لەشاری کورد کوی بەڕێوەچوو وئەم گوردانانە بەفێربوونی پەروەردەی پێویست وپڕۆڤەکردن وڕاهێنای تایبەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕاپەڕین وئاژاوەی ناڕەزامەندانی سەرشەقام ئامادە کرابوون.
جێگەی باسە کەدەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەجێی سەرمایەگوزاری وهەبوونی پرۆگرامی گونجاو لەهەمبەر سڕینەوە ونەمانی کێشەی کرێکاران وباشترکردنی دۆخی ژیانیان، تەنیا وتەنیا لە هەوڵی پەروەردە هێزەکانی خۆیەتی بۆ سەرکوتی خەڵکی هەژار وبێکار، کەچی ئەرکی دەوڵەت یارمەتی وجێبەجێکردنی کێشە وگرفتی خەڵک وسەرمایەگوزاری بۆباشتر کردنی دۆخی خەڵکە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
Skriv ett meddelande, @name