کرێکارێکی بۆکانی وەکوو ناڕەزایی دەربڕین وڕێپێوان بەویلچێڕ بەرەو باشووری کوردستان ڕێکەوتووە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی ماپەڕی ڕۆژی کورد ،کرێکارێکی کورد بەناوی”کەماڵ موحیبی” خەڵکی شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین وگەیشتن بەمافەکانی  لەڕێی وێلچێڕەوە بەرەو باشووری کوردستان ڕێکەوتووە.ئەم کرێکارە کەچەندد ساڵ پێشتر لەڕووداوێکی کاریدا لەبەرزاییەکەوە بەربوویەوە وبڕبڕەی پشتی پساوە(قطع نخاع).و ئیفلیج بووە ونەیتوانیوە مافی یاسایی خۆی لەخاوەن کارەکەی وەربگرێت.

جێگەی باسە کەبەهۆی هەژاری وبێکاری زۆرەوە کەلەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە وکۆماری ئیسلامی ئێران هۆکاری سەرەکی وبنگەیی ئەم دۆخە نەگونجاوەیە ،هەربۆیە کرێکاران بەمەبەستی دابین کردنی بژێوی ژیان ڕوولە هەرێمی باشووری کوردستان دەکەن بەڵام لەباشوور بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پاراستن وکەلتووری پێویست یان تووشی ڕووداوی نەخوازراو دەبن یان خاوەنکارەکان بەبیانوی جۆراوجۆر خۆیان لە پێدانی مافە سەرەکییەکانی ئەوان دەدزنەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان